دیپلۆماسیی ئێرانی ... دیاری نه‌کراو
مینا عه‌لی ئیسلام -و: ته‌ها رهحیمیگهشتی باروك ئۆباما پاڵێوراوی پارتی دیموكرات له هه‌ڵبژارده‌كانی سه‌ركۆماری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، سه‌ره‌ڕای هه‌ڵگری ره‌هه‌ندگه‌لی باس و پرسی ئاڵۆزاو، په‌یامی روونیشی بۆ ئێران له خۆ ده‌گرت.
ئۆباما له ماوه‌ی ئه‌و گه‌شته یه‌ك حه‌وتوویه‌ی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین، ئورووپا‌و ئه‌فغانستان، تێكۆشا به قورس و قایمی پێ بنێته نێو گۆڕه‌پانی دیپلۆماسی پراكتیكی (كرده‌وه‌یی)و خۆی بۆ وه‌ئه‌ستۆ گرتنی به‌رپرسایه‌تیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو له ئاكام دا سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی، به توانا‌و به ده‌سه‌ڵات نیشان بدا. به‌و حاڵه‌شه‌وه زۆر كه‌س ئه‌ویان پێ كه‌م ئه‌زموونتر له‌وه‌یه كه بتوانێ رێگه چاره‌یه‌ك بۆ قه‌یرانه بنچینه‌داره‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بخاته روو. به پشت گوێ خستنی ئه‌و ده‌نگ و به‌زم و هه‌ڵایه‌ی كه له نێوخۆی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به گه‌شته یه‌ك حه‌توویه‌كه‌ی باراك هاته ئاراوه، ناوبراو روانگه‌یه‌كی نوێی له كاتی پاڵاوتنییه‌وه بۆ سه‌ركۆماری ئه‌مریكای ساڵی 2008 سه‌باره‌ت به ئێران گرتۆته به‌ر، چونكه له‌و كاته‌وه به پارێزێكی زۆرتره‌وه سه‌باره‌ت به كێشه‌و پرسه پێوه‌ندیداره‌كان به ئێرانه‌وه ده‌دوێ. ئۆباما به‌ر له هه‌ڵبژاردنی نێوخۆیی له پارته‌كه‌ی دا، پارادوكسیكاڵ و ته‌نانه‌ت نیگه‌رانكه‌ر سه‌باره‌ت به ئێران ده‌دوا. به‌ڵام دوای به‌ربژێركرانی یه‌كجاری له لایه‌ن دیموكراته‌كانه‌وه، پارێز باڵ به سه‌ر هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانی ئۆبامادا ده‌كێشێ. پێشتر باراك ئۆباما له هه‌ڤركێی له‌گه‌ڵ هیلاری كلینتۆن و ره‌قیبه‌كانی دیكه‌ی دا باسی له دانوستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران و وڵاتانی به‌رهه‌ڵستكاری ئه‌مریكای هێنایه ئاراوه، كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی قسه‌كانی ئه‌حمه‌دی نژاد سه‌ركۆماری ئێران سه‌باره‌ت به ئیسڕائیل، هاوپه‌یماننانی ئه‌و وڵاته‌ی تووشی په‌رێشانی كردبوو، به‌ڵام به‌ره‌به‌ره وته‌كانی ئۆباما له هاوسه‌نگی نزیك دبنه‌وه‌و هه‌نووكه ئه‌و خاڵه بۆ هه‌مووان ئاشكرایه كه سیاسه‌ته ته‌وه‌رییه‌كانی ئه‌مریكا به تایبه‌ت له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا، نه‌گۆڕن و پێوه‌ندی به بیروبۆچوونی دیموكرات و كۆماریخوازه‌كانه‌وه نیه. پاڵۆراوی پارتی دیموكراتی ئه‌مریكا له میانه‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌ی‌دا بۆ فه‌ڕانسه‌و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ نیكۆلا ساركۆزی هاوتای فه‌ڕانسه‌وی خۆی، به روونی به گوێی ئێرانی دادا كه چاوه‌ڕوانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌مریكا نه‌بێ. "وا باشتره ئێران، پێشنیاری نیكۆلا ساركۆزی سه‌ركۆماری فه‌ڕانسه‌و یه‌كیه‌تیی ئورووپا قبووڵ كاو چاوه‌ڕێی سه‌ركۆماری داهاتووی ئه‌مریكا نه‌كا، چونكه پێم وایه ته‌نیا ئاكامی چڕبوونه‌وه‌ی زه‌خته‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه." پێش زه‌مینه‌ی ئه‌و لێدوانه‌ی ئۆباما ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وتوووێژی له‌گه‌ڵ ساركۆزی كه به‌و ئاكامه گه‌شتبوو فه‌ڕانسه‌ش هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ گروپی 1+5 چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌رێنی ئێران بۆ راگرتنی پیتاندنی ئۆرانیۆمه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌موو دانوستان و چاوپێكه‌وتن و دیاری كردنی كات بۆ درێژه‌ی وتووێژه‌كان، هیچ جۆره گۆڕانێكی له پڕۆسه‌ی كاری ناوكی ئێران دا هه‌ست پێ نه‌كردوه. له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و وتانه، رۆژی هه‌ینی ئۆباما روو به به‌رپرسانی تاران ده‌ڵێ: ساركۆزیش له سه‌ر ئه‌و برَوایه‌یه كه كێشه‌ی ئێران نیشانده‌ری بارودۆخێكی زۆر زۆر مه‌ترسیدارنه‌یه. جیهان ده‌بێ په‌یامێكی روونی هه‌بێ بۆ ئێران كه، ده‌بێ كۆتایی به به‌رنامه‌ی نایاسایی ناوكی خۆی بێنێ. به‌ڵام ئۆباما خۆی پێشه‌نگی ئه‌و په‌یامه روونه بۆ ئێران بوو، ئه‌و جاره سیناریۆی دیموكراتی پاڵێوراوی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری ئه‌مریكا بوو، زۆر روون روو به به‌رپرسانی ئێرانی وتی: ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی رووداوێكی تایبه‌تن كه له سایه‌ی ئاكامی هه‌ڵبژارنه‌كانی سه‌ركۆماری ئه‌مریكاو هاتنه سه‌ر كاری دیموكراته‌كانن به جێی كۆمارییه‌كان له‌وه زیاتر چاوه‌ڕێی ئه‌و رووداوه سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یه مه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ناوبراو بۆ ئه‌وه‌ی كه زۆریش ئێران دڵ‌سارد نه‌كاته‌وه وتی: "ئێمه گوزینه‌یه‌كی روون ده‌ده‌ینه ئێران، هه‌ڵسوكه‌وتی خۆتان بگۆڕن و سوود له هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌رگرن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر درێژه به به‌رنامه نایاساییه ناوكی‌یه‌كه‌ی خۆتان بده‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌كپارچه گوشاره‌كان زیاتر ده‌كاو گه‌مارۆكان چڕتر ده‌بنه‌وه. ئه‌و پێشنیاره پێشتریش زۆر جاران له لایه‌ن هاوپه‌یمانانی و به‌رپرسه كۆمارییه‌كان روو به ئێران هاتۆته به‌رباس. كه‌واته ده‌توانین بڵێین ئۆباماش هاته رێزی لایه‌نگرانی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران، ئه‌گه‌ر ئه‌و وڵاته پێش مه‌رجی پێتاندن را‌گرتن قبوڵ كات. پاڵێوراوی دیموكرات هه‌نووكه به باشی ده‌زانێ بچووكترین هه‌ڵه له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، شكستێكی تاڵی بۆی به دیاری دێنێ و گه‌ڕه‌نتی سه‌ركه‌وتنه‌كانی به قسه‌ی جیاواز‌و كێشه خوولقێنه‌ر، كورتخایه‌نه. ئه‌گه‌رچی هێندێك به‌رپرسی ئێرانی له وته‌كانیان دیاره پێیان خۆشه ئۆباما له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری مانگی نوامبه‌ر ئه‌مریكادا سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست بێنێ، ئه‌و وێنایه‌مان لا دروست ده‌كا كه ئێران به هیوای سه‌ركه‌وتنی دیموكراته‌كان هه‌نبانه‌ی هه‌ڵدوریوه. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌رپرسانی تاران به چه‌ندین جار دووپاتیان كردوه‌و پشتیوانی له هیچ كام له پاڵێوراوانی سه‌ركۆماری ئه‌مریكا ناكه‌ن. ره‌نگبێ ئه‌و جه‌خت كردنه‌وه‌یه، خاڵێكی تێدا شاراوه بێ، ئه‌ویش ئه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی هۆگری و هیوای به ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا نه‌بێ و سیاسه‌ته ناوكی‌یه‌كانی خۆشی به پێی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ناگۆڕێ. ئۆباما، ئێران و ئیسرائیل له لایه‌كی دیكه‌وه قسه‌كانی باراك ئۆباما له باره‌ی بوونی ئیسرائیل و پێگه‌ی جوووله‌كه‌كان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌ر له هه‌ڵبژێرانی نێوخۆی پارته‌كه‌ی و دوای ئه‌وه گۆڕانی به‌خۆ دیوه. ئه‌و خاڵه له‌و بواره‌وه پێوه‌ندیی به ئێران و سیاسه‌ته‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه هه‌یه كه هه‌ر جۆره هه‌ڵوێستێكی ئۆباما سه‌باره‌ت به ئێران، به‌رپرسانی ئیسرائیل له به‌رانبه‌ر ئه‌و وڵاته‌و به‌رنامه ناوكی‌یه‌كه‌ی هه‌ستیارترو لۆبی زایونیسته‌كان له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ پشتیوانی له پاڵێوراوی دیموكراته‌كان، ده‌پرینگێنێته‌وه. له راستی‌دا پێوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ له نێوان قسه‌كانی ئۆباما بۆ دانوستانی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران، زیادبوونی هه‌وڵه‌كانی به‌رپرسانی ئیسرائیلی بۆ زه‌ختی زۆرتر بۆ سه‌ر ئێران له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ به‌رنامه ناوكیه‌كه‌ی و وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی لۆبی جووله‌كه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكاو له ئاكام دا شه‌ڕه دندووكه‌ی نێوان ئێران و ئیسرائیل دا هه‌یه كه هه‌نووكه له‌گه‌ڵ روانگه‌ی نوێی ئۆباما سه‌باره‌ت به ئێران، دابه‌زیوه. سیناتۆری دیموكرات، ئوباما له گه‌شت و چاوپێكه‌تنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسرائیلی، وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئێرانی خاوه‌ن چه‌كی ناوكی به "مه‌ترسی مردن" ناو هێنا، وتی: "به هه‌ر چه‌شنێك بووه ده‌بێ نه‌هێڵین ئێران ده‌ستی به چه‌كی ناوكی رابگا." ناوبراو به ئامانجی سه‌ردانی به‌رپرسانی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی رووی كرده ئه‌و ناوچه‌یه، له هه‌مان كاتدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه: "ئه‌گه‌ر ببمه سه‌ركۆمار، هیچ گوزینه‌یه‌ك له سه‌ر مێزی كار سه‌باره‌ت به ئێران وه‌لا نانێم". زۆربه‌ی راڤه‌چییان، ناودێری كردنی ئێرانی خاوه‌نی چه‌كی ناوكی به "مه‌ترسی مردن" له زمان ئۆباماوه به هه‌نگاوێكی گرینگی ناوبراو له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و له‌وانه‌یه ئه‌و تاقمه‌ی ده‌ڵێین ئۆباما له گۆڕه‌پانی دیپلۆماسی دا ناكارامه‌یه، ئه‌و توندڕه‌وییه‌ی بۆ سه‌لماندنی قسه‌كانیان به به‌س بزانن. هه‌روه‌ها هێندێك له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه ئۆباما به وتنی ئه‌وه‌ی كه "هیچ گوزینه‌یه‌ك له سه‌ر مێز وه‌لانادا" له راستی‌دا به شێوه‌یه‌كی ئاماژه‌یی گوزینه‌ی سه‌ربازی وه‌ك رێگه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ناوكی ئێران قبووڵ كردوه. له لایه‌كی دیكه‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌شتی یه‌ك حه‌وتوویی ئۆباما، به‌رپرسانی سه‌ربازیی و سیاسیی ئیسرائیل سه‌ردانێكی تریان به مه‌به‌ستی دانوستان له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران بۆ ئه‌مریكا داڕشتووه. رۆژنامه‌ی ئیسرائیلی "هاتارێس" وێڕای راگه‌یاندنی ئه‌و بابه‌ته ده‌نووسێ: "سه‌فه‌ری ئه‌هود باراك، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، كه بڕیار بوو دوو حه‌وتوو پێشتر ئه‌نجام بدرێ، له رۆژانی داهاتوودا ئه‌نجام ده‌درێ و هاوكات تزیپی لیونی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و شائۆل موفاز، وه‌زیری رێگه‌و بانی ئه‌و وڵاته‌ش ده‌چنه واشنگتۆن. هه‌ر له‌و میانه‌دا ژینراڵ گابی ئه‌شكنازی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی هاوبه‌شی ئه‌رته‌شی ئیسرائیل، له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی له ئه‌مریكا رۆژی پێنج شه‌ممه 24ی ژوئیه، له پینتاگۆن (وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا) چاوی به ده‌ریا سالار مایكل مولن، سه‌رۆكی ناوه‌ندی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته كه‌وت. ئه‌و رۆژنامه‌یه به مه‌به‌ستی ئه‌و سه‌ردانه دوو لایه‌نانه، هاوئاهه‌نگی دوو وڵات بۆ به‌ربه‌ره‌كانی دژی به‌رنامه‌ی ناوكی كۆماری ئیسلامی ده‌زانێ. به‌و جۆره له حاڵێكدا باراك ئۆباما به روونی باس له گۆڕانی روانگه‌ی سه‌باره‌ت به ئێران و پێویستی راگرتنی پیتاندنی ئۆران‌یۆم ده‌كا، هاوكاری ئه‌مریكاو ئیسرائیلیش بۆ گوشاری زیاتر خستنه سه‌ر ئێران له حاڵی زیاد بوون دایه. |













