دووره‌دیمه‌نی پێوه‌ندیی نێوان سووریه و كۆماری ئێسلامی ... دیاری نه‌کراو
حه‌مه‌ره‌سوول حهسهنپووربههاتنه سه‌ر كاری كۆماری ئیسلامی رێبه‌رانی رێژیم به بیانووی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆرشی ئیسلامی په‌لوپۆیان بۆ ئه‌ملاو ئه‌ولا هاویشت.
یه‌كه‌م وڵات كه ئه‌م په‌لوپۆ هاویشتنه‌ی قۆسته‌وه رێژیمه‌كه‌ی حافز ئه‌سه‌دی سووریه بوو. پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه سووریه وڵاتێكی هه‌ژاره، به‌و مانایه‌ی كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ژێرزه‌وی له چه‌شنی نه‌وتی خاو له‌م وڵاته دا نییه كه كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و رێژیمه به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی بنه‌ما ئابوورییه‌كان‌و باشتركردنی باری ژیان و گوزه‌رانی دانیشتووانه‌كه‌ی پشتی پێ‌ببه‌ستن. ته‌نیا شتێكی كه له وڵاتی سوورییه دا هێندیك قورسایی هه‌یه كشتوكاڵی وڵاته‌كه‌یه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و سه‌رچاوه ئاوییه‌وه‌یه كه له باكووری كوردستانه‌وه ده‌ڕژێته خاكی ئه‌و وڵاته‌وه و له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا رێژیمی توركیه وه‌ك كارتێكی گوشارهێنان بۆ سه‌ر سووریه به‌كاری هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رداری یارمه‌تیدانی پارتی كریكارانی كوردستان بێ.
كاتێك كۆماری ئیسلامی داوای له حافز ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری پێشووی سووریه كرد په‌یماننامه‌ی ئابووریی درێژماوه‌ی له‌گه‌ڵدا مۆر بكا به‌بێ سێ و دوو لێ‌كردن داوایه‌كه‌ی په‌سند كرد‌و یه‌كه‌م په‌یماننامه‌ی ئاشكرا له نێوان ئه‌م دوو رێژیمه دا له ساڵی 1363 دا گرێ دا. به‌پێی به‌ڵێننامه‌ی ژماره 6114 و به له‌به‌ر چاو گرتنی ئاماژه‌ی چاپه‌مه‌نییه‌كانی ئێران، سووریه چارده میلیارد‌وحه‌فتاو پێنچ ملێون‌و نۆسه‌د و بیست هه‌زار لیره‌ی سووریه‌ی له ئێران وه‌رگرت. به پێی ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه بڕیار درابوو:
ئه‌لف ـ ئه‌م پاره‌یه له بانكی ناوه‌ندیی سووریه دابنرێ‌و هیچ سوودێكی نه‌یه‌ته سه‌ر و ئه‌م وڵاته له ماوه‌ی ده ساڵدا ئه‌م پاره‌یه به كۆماری ئیسلامی بداته‌وه .
ـ ئه‌م پاره‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی لای خواره‌وه كه‌ڵكی لێی‌وه‌ربگیرێ:
ـ كڕینی بینای نوێ بۆ سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی و شوێنی نیشته‌جێ‌بوونی باڵوێزی كۆماری ئیسلامی.
ـ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه.
ـ چاككردنه‌وه‌و چاوه‌دێری كردنی شوێنه مه‌زهه‌بییه‌كان.
ـ دابین كردنی خه‌رجی ئه‌و ئیرانییانه‌ی بۆ زیاره‌ت بۆ سوورییه ده‌چن.
ـ دابین كردنی خه‌رجی كۆمپانییه فڕۆكه‌وانییه ئێرانییه‌كان له سوویه‌و....
ناشێ ئه‌وه نه‌زانین كه له قامووسی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دا ئه‌م هه‌موو حاته‌م به‌خشی ته‌خشان په‌خشانه له سه‌ر حیسابی گیرفانی دانیشتووانی وڵاته‌كه‌مانه به واتای ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامییه بۆ وڵاتی سووریه‌ی دراوسێی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و دژبه‌ری سوورییه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی خۆیدا به‌و مه‌به‌سته‌ی كه ئه‌حمه‌دی نژاد هه‌یه‌تی واته "سڕینه‌وه‌ی ئیسراییل له سه‌ر نه‌خشه‌ی جوغرافیای جیهان...." كه‌ڵكی لێ وه‌رگیرێ. دوای مردنی حافز ئه‌سه‌د ئه‌م به‌ڵێننامانه چی‌یان به‌سه‌رهات. دیاره پاش ئه‌م رووداوه‌و هاتنه سه‌ركاری به‌شار ئه‌سه‌د پێوه‌ندییه‌كان جارێ هه‌ر به‌رده‌وامن به‌ڵام ناكرێ حاشا له‌وه بكه‌ین به‌م چه‌شنه‌ی رێبه‌رانی تاران كیسه‌یان بۆ هه‌ڵ¬درووبوو، وا ده‌رنه‌چوو. چونكه له جێ‌دا به‌شار ئه‌سه‌د كابرایه‌كی ئاكادیمی و دانیشگا دیتوویه‌و به‌تایبه‌تی كه له ئینگلیستانیش خوێندوویه‌تی نابێ له‌گه‌ڵ باوكی‌دا به‌راورد بكرێ. گه‌رچی له‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌و چۆته سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات دۆستایه‌تی به‌رده‌وام بووه، ئه‌و چۆته ئێران‌و كاربه‌ده‌ستانی ئێرانیش سه‌ردانی سوریه‌یان كردوه‌و یارمه‌تییه‌كانیش به‌رده‌وامن. به‌ڵام هه‌روه‌ك له مێژه وتراوه كه‌س دۆست و دوژمنی تاسه‌ر نیه‌و به‌شار ئه‌سه‌دیش ئه‌مه باش ده‌زانێ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوا درێژه به پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران بدا به‌تایبه‌تی له‌م رۆژانه‌دا كه " ئێران خه‌ریكه به‌ته‌واوی ته‌ریك ده‌كه‌وێته‌وه. بۆیه چاوه‌دێرانی سیاسی و ئه‌وانه‌ی ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له نزیكه‌وه له ژێر چاوه‌دێری ده‌گرن له سه‌ر ئه‌م رایه كۆكن كه نێوانی ئێران و سووریه نه‌ك به‌ره‌و پته‌وبوون ناچێ به‌ڵكوو ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ به‌ره‌و كاڵ بوونه‌وه‌ش بچێ. چونكه كاربه‌ده‌سته پله‌به‌رزه‌كانی سووریه‌و له سه‌ر‌ووشیانه‌وه به‌شار ئه‌سه‌د نابێ ئه‌م هه‌موو زه‌نگه ئاگادار كردنه‌وانه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به ئێران سه‌باره‌ت به راگرتنی پیتاندنی یورانێوم نه‌بیسن. به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه به‌شار ئه‌سه‌د له لایه‌ن ساركۆزی سه‌رۆك كۆماری وڵاتی فه‌رانسه بۆ ئه‌م وڵاته بانگ كرا‌و له نزیكه‌وه راوێژی زاری وڵاتانی رۆژئاوای سه‌بارت به ئێران بیستووه. ئه‌وه‌ی كه گۆردۆن براون سه‌رۆك وه‌زیرانی ئینگلیستان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له وته‌یه‌كیدا له پارڵمانی ئیسرائیل و له به‌رده‌م میدیاكاندا رایگه‌یاند كه ئێران زیاتر له دوو رێگای له به‌ر ده‌ستدا نیه: یان درێژه‌دان به پیتاندنی یورانیودم یان ئه‌وه خۆی بۆ سزای توندتری كۆمه‌ڵی نێوده‌وله‌تی ئاماده بكا. ده‌مڕاسته‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یش راده‌گه‌یه‌نن كه پیتاندنی یورانێوم راناگرن. بۆیه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه ئێران زیاتر بخرێته ژێرفشاره‌وه‌و سووریه‌ش بۆ پاراستنی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له كۆماری ئیسلامی دووربكه‌وێته‌وه و رێبه‌رانی رێژیمی تارانیش بێشك هه‌ستیان به شتێكی له‌م چه‌شنه كردوه. هه‌ر بۆیه رایگه‌یاند كه ئیمزا كردنی هه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌كی ئاشتی له نێوان سووریه‌و ئیسرائیل كاریگه‌ریی له سه‌ر پێوه‌ندیی سووریه‌و ئێران داده‌نێ. شتێكی شاراوه‌ش نیه كه سووریه‌و ئیسرائیل به‌هۆی توركیه‌وه خه‌ریكی دانووستان و لێك نزیك بوونه‌وه‌ن و هیچ دوورنیه له ماوه‌یه‌كی كه‌م دا ئه‌م دوو وڵاته له رێگای وتووێَژو دیالۆگه‌وه گیروگرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌م كاره‌ش ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین ره‌وتی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ره‌و چاره‌سه‌ری بچێ‌و ئه‌م ناوچه‌یه پاش ساڵانێكی دوورودرێژ رووی ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ببینێ‌و پێوه‌ندیی نێوان ئه‌م دوو وڵاته تا راده‌یه‌كی به‌رچاو له كزی بدا.
به‌هاتنه سه‌ر كۆماری ئیسلامی رێبه‌رانی رێژیم به بیانووی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆرشی ئیسلامی په‌لوپۆیان بۆ ئه‌ملاو ئه‌ولا هاویشت. یه‌كه‌م وڵات كه ئه‌م په‌لوپۆ هاویشتنه‌ی قۆسته‌وه رێژیمه‌كه‌ی حافز ئه‌سه‌دی سووریه بوو. پێویسته ئاماژه به‌وه بكه‌ین كه سووریه وڵاتێكی هه‌ژاره، به‌و مانایه‌ی كه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ژێرزه‌وی له چه‌شنی نه‌وتی خاو له‌م وڵاته دا نییه كه كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و رێژیمه به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی بنه‌ما ئابوورییه‌كان‌و باشتركردنی باری ژیان و گوزه‌رانی دانیشتوانه‌كه‌ی پشتی پێ‌ببه‌ستن. ته‌نیا شتێكی كه له وڵاتی سوورییه دا هێندیك قورسایی هه‌یه كشتوكاڵی وڵاته‌كه‌یه ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و سه‌رچاوه ئاوییه‌وه‌یه كه له باكووری كوردستانه‌وه ده‌ڕژێته خاكی ئه‌و وڵاته‌وه و له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا رێژیمی توركیه وه‌ك كارتێكی گوشارهێنان بۆ سه‌ر سووریه به‌كاری هێنا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست¬به‌رداری یارمه‌تیدانی پارتی كریكارانی كوردستان بێ.
كاتێك كۆماری ئیسلامی داوای له حافز ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری پێشووی سووریه كرد په‌یماننامه‌ی ئابووریی درێژماوه‌ی له‌گه‌ڵدا مۆر بكا به‌بێ سێ و دوو لێ‌كردن داوایه‌كه‌ی په‌سند كرد‌و یه‌كه‌م په‌یماننامه‌ی ئاشكرا له نێوان ئه‌م دوو رێژیمه دا له ساڵی 1363 دا گرێ دا. به‌پێی به‌ڵێننامه‌ی ژماره 6114 و به له‌به‌ر چاو گرتنی ئاماژه‌ی چاپه‌مه‌نییه‌كانی ئێران، سووریه چارده میلیارد‌وحه‌فتاو پێنچ ملێون‌و نۆسه‌د و بیست هه‌زار لیره‌ی سووریه‌ی له ئێران وه‌رگرت. به پێی ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه بڕیار درابوو:
ئه‌لف ـ ئه‌م پاره‌یه له بانكی ناوه‌ندیی سووریه دابنرێ‌و هیچ سوودێكی نه‌یه‌ته سه‌ر و ئه‌م وڵاته له ماوه‌ی ده ساڵدا ئه‌م پاره‌یه به كۆماری ئیسلامی بداته‌وه .
ـ ئه‌م پاره‌یه بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی لای خواره‌وه كه‌ڵكی لێی وه‌ربگیرێ:
ـ كڕینی بینای نوێ بۆ سه‌فاره‌تخانه‌ی كۆماری ئیسلامی و شوێنی نیشته‌جێ¬بوونی باڵوێزی كۆماری ئیسلامی.
ـ دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌و قوتابخانه.
ـ چاككردنه‌وه‌و چاوه دێری كردنی شوێنه مه‌زهه‌بییه‌كان.
ـ دابین كردنی حه‌رجی ئه‌و ئیرانییانه‌ی بۆ زیاره‌ت بۆ سوورییه ده‌چن.
ـ دابین كردنی خه‌رجی كۆمپانییه فڕۆكه‌وانییه ئێرانییه‌كان له سوویه‌و....
ناشێ ئه‌وه نه‌زانین كه له قامووسی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دا ئه‌م هه‌موو حاته‌م به‌خشی ته‌خشان په‌خشانه له سه‌ر حیسابی گیرفانی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌مانه به واتای ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆڕشی ئیسلامییه بۆ وڵاتی سووریه‌ی دراوسێی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و دژبه‌ری سوورییه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی خۆیدا به‌و مه‌به‌سته‌ی كه ئه‌حمه‌دی نژاد هه‌یه‌تی واته "سڕینه‌وه‌ی ئیسراییل له سه‌ر نه‌خشه‌ی جوغرافیای جیهان...." كه‌ڵكی لێ وه‌رگیرێ. دوای مردنی حافز ئه‌سه‌د ئه‌م به‌ڵێننامانه چی‌یان به‌سه‌رهات. دیاره پاش ئه‌م رووداوه‌و هاتنه سه‌ركاری به‌شار ئه‌سه‌د پێوه‌ندییه‌كان جارێ هه‌ر به‌رده‌وامن به‌ڵام ناكرێ حاشا له‌وه بكه‌ین به‌م چه‌شنه‌ی رێبه‌رانی تاران كیسه‌یان بۆ هه‌ڵ¬درووبوو، وا ده‌رنه‌چوو. چونكه له جێ‌دا به‌شار ئه‌سه‌د كابرایه‌كی ئاكادیمی و دانیشگا دیتوویه‌و به‌تایبه‌تی كه له ئینگلیستانیش خوێندوویه‌تی نابێ له‌گه‌ڵ باوكی‌دا به‌راورد بكرێ. گه‌رچی له‌و ماوه‌یه‌ی ئه‌و چۆته سه‌ر كورسیی ده‌سه‌ڵات دۆستایه‌تی به‌رده‌وام بووه، ئه‌و چۆته ئێران‌و كاربه‌ده‌ستانی ئێرانیش سه‌ردانی سوریه‌یان كردوه‌و یارمه‌تییه‌كانیش به‌رده‌وامن. به‌ڵام هه‌روه‌ك له مێژه وتراوه كه‌س دۆست و دوژمنی تاسه‌ر نیه‌و به‌شار ئه‌سه‌دیش ئه‌مه باش ده‌زانێ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاوا درێژه به پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران بدا به‌تایبه‌تی له‌م رۆژانه‌دا كه " ئێران خه‌ریكه به‌ته‌واوی ته‌ریكده‌كه‌وێته‌وه. بۆیه چاوه‌دێرانی سیاسی و ئه‌وانه‌ی ره‌وشی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له نزیكه‌وه له ژێر چاوه‌دێری ده‌گرن له سه‌ر ئه‌م رایه كۆكن كه نێوانی ئێران و سووریه نه‌ك به‌ره‌و پته‌وبوون ناچێ به‌ڵكوو ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ به‌ره‌و كاڵ بوونه‌وه‌ش بچێ. چونكی كاربه‌ده‌سته پله‌به‌رزه‌كانی سووریه‌و له سه‌ر‌ووشیانه‌وه به‌شار ئه‌سه‌د نابێ ئه‌م هه‌موو زه‌نگه ئاگادار كردنه وانه‌ی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی به ئێران سه‌باره‌ت به راگرتنی پیتاندنی یورانێوم نه‌بیسن. به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كه به‌شار ئه‌سه‌د له لایه‌ن ساركۆزی سه‌رۆك كۆماری وڵاتی فه‌رانسه بۆ ئه‌م وڵاته بانگ كرا‌و له نزیكه‌وه راوێژی زاری وڵاتانی رۆژئاوای سه‌بارت به ئێران بیستووه. ئه‌وه‌ی كه گۆردۆن براون سه‌رۆك وه‌زیرانی ئینگلیستان ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له وته‌یه‌كیدا له پارڵمانی ئیسرائیل و له به‌رده‌م میدیاكاندا رایگه‌یاند كه ئێران زیاتر له دوو رێگای له به‌ر ده‌ستدا نیه: یان درێژه‌دان به پیتاندنی یورانیودم یان ئه‌وه خۆی بۆ سزای توندتری كۆمه‌ڵی نێوده‌وله‌تی ئاماده بكا. ده‌مڕاسته‌كانی كۆماری ئیسلامی‌یش راده‌گه‌یه‌نن كه پیتاندنی یورانێوم راناگرن. بۆیه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كه ئێران زیاتر بخرێته ژێرفشاره‌وه‌و سووریه‌ش بۆ پاراستنی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی له كۆماری ئیسلامی دووربكه‌وێته‌وه و رێبه‌رانی رێژیمی تارانیش بێشك هه‌ستیان به شتێكی له‌م چه‌شنه كردوه. هه‌ر بۆیه رایگه‌یاند كه ئیمزا كردنی هه‌ر رێككه‌وتننامه‌یه‌كی ئاشتی له نێوان سووریه‌و ئیسرائیل كاریگه‌ریی له سه‌ر پێوه‌ندیی سووریه‌و ئێران داده‌نێ. شتێكی شاراوه‌ش نیه كه سووریه‌و ئیسرائیل به‌هۆی توركیه‌وه خه‌ریكی دانووستان و لێك نزیك بوونه‌وه‌ن و هیچ دوورنیه له ماوه‌یه‌كی كه‌م دا ئه‌م دوو وڵاته له رێگای وتووێَژو دیالۆگه‌وه گیروگرفته‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و به‌م كاره‌ش ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین ره‌وتی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ره‌و چاره‌سه‌ری بچێ‌و ئه‌م ناوچه‌یه پاش ساڵانێكی دوورودرێژ رووی ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ببینێ‌و پێوه‌ندیی نێوان ئه‌م دوو وڵاته تا راده‌یه‌كی به‌رچاو له كزی بدا.













