دیداری رێكخراوی كوردستانیی حیزبی كومونیستی ئێران (كۆمه‌ڵه) له ده‌فته‌ری سیاسی حدك ... دیاری نه‌کراو
كوردستان‌و كورد: پێش نیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه 16ی گه‌لاوێژی 1387 (6ی ئاگۆستی 2008)، هه‌یئه‌تێكی كومیته‌ی ناوه‌ندی رێكخراوی كوردستانیی حیزبی كومونیستی ئێران (كۆمه‌ڵه)،)، به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز برایم عه‌لیزاده ده‌بیری یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه، به ئه‌ندامێتی به‌ڕێزان سه‌لاح مازوچی، سروه ناسری، ئه‌حمه‌د ساڵحی، موزه‌فه‌ر پاك سرشت، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانیان كرد. هه‌یئه‌تی میوان له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی رێبه‌ریی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان، پێكهاتوو له به‌ڕێزان حه‌سه‌ن ره‌ستگار، مسته‌فا مه‌ولوودی، قادر وریا، حه‌سه‌ن قادرزاده، سمایل بازیار، خه‌جیج مه‌عزوورو عه‌بدولڵا به‌هرامی پێشوازیان لێ كرا.له دانیشتنێكی دۆستانه‌دا، هه‌ر دوو هه‌یئه‌ت، كۆمه‌ڵێك پرسی پێوه‌ندیدار به كوردستان و ئێرانیان هێنایه به‌ر باس و، له‌سه‌ر پێویستی و چونیه‌تی هاوكاری‌و هاوخه‌باتیی حیزب و رێكخراوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد. هه‌ر دوو حیزب، هاوكاری‌و هاوخه‌باتیی حیزب و رێكخراوه سیاسییه‌كانیان به وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی به‌جێ‌و پێویست، به ویستی یه‌كیه‌تیخوازنه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان زانی. هه‌یئه‌ته‌كانی هه‌ر دوو حیزب له‌م پێوه‌ندییه‌دا قسه‌یان له بوار‌و ده‌رفه‌تی دیاریكراو بۆ هاوكاری و هاوهه‌نگاوی كرد‌و راشیان گه‌یاند بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ حیزب و رێكخراوه‌كانی دیكه پێوه‌ندی ده‌گرن و، كار بۆ ئاماده كردنی زه‌مینه‌ی هاوكاری‌و هاوخه‌باتی ده‌كه‌ن.













