له‌و دوڕگه‌یه دا، سیستێمێکی فێدڕاڵی بێ ناو له ئارا دایه!* ... دیاری نه‌کراو
وه‌رگێرانی: حه‌سه‌ن حاتهمیدهیهیهک دوای تا راده‌یه‌ک سه‌ربه‌خۆیی سکاتله‌ند و خودموختاری زیاتری ئه‌یاله‌تی ویڵز و ساڵێک دوای پیک هاتنی ده‌وڵه‌تی تێکه‌ڵاو(ائتلافی) هه‌رێمی(خۆجه‌یی)، ئوستانی ئیرله‌ندی باکووری،
ئه‌و پرسیاره هه‌ر بێ وڵام ماوه‌ته‌وه که له‌و سێ به‌شه یه‌کگرتوویه‌ی پاشایه‌تی بریتانیا، که هه‌ر یه‌که‌ی مه‌جلیسی قانوون دانانی خۆی هه‌یه، نه‌خشی نوێنه‌رانی ئه‌وان له مه‌جلیسی عه‌وام له له‌نده‌ن دا چن؟ ناڕازییه‌کان ده‌ڵێن" ده‌خاڵه‌تی نامه‌شروع له به‌ڕێوبه‌ریی ئینگلستان دا!"
ئێستا حیزبی کۆنسێرڤاتیڤ( محافزه‌کار) پێی وایه بۆ پێشگیری له قه‌یرانی قانوونی بنه‌ڕه‌تی، رێگه چاره‌یه‌کی دۆزیوه‌ته‌وه.
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه یه‌که‌مجار 30 ساڵ له‌وه پێش، به‌هۆی " تم دی یل " نوێنه‌ری ناوچه‌ی لوسیانی رۆژئاوا( ناوچه‌یه‌کی هه‌ڵبژاردنی سکاتله‌ند) له مه‌جلیسی عه‌وام دا باسی کراو و پاشان ناوی " مه‌سه‌له‌ی لوسیانی رۆژئاوای " لێ‌نرا.
خاوه‌نی پرسیار، ئاغای " دی یل " له حیزبی کرێکار که موخالیفی دانی خودموختاری به پێک هاته‌ی یه‌کگرتوویی پاشایه‌تی بوو، چه‌ند ساڵێکه له پارڵمان دا نه‌ماوه. ئه‌وکات نابراو، پرسیاره‌که‌ی به‌وشێوه هێنایه‌گۆڕێ که : ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی پارڵمانی سکاتله‌ند بۆ " وڵات " ی خۆیان قانوون دابنێن و نوێنه‌ریشیان له مه‌جلیسی عه‌وام(پارلمانی نه‌ته‌وه‌یی) هه‌بێ و بۆ هه‌موو بریتانیا قانوون دابنێن؛ ده‌نگی ئه‌وان له له‌نده‌ن جگه له ده‌خاڵه‌ت له به‌ڕێوه‌به‌ریه‌کی که پێوه‌ندی به‌وانه‌وه نیه، چ ناوێکی دیکه‌ی هه‌یه؟
به‌ڵام 10 ساڵ له‌وه پێش ده‌وڵه‌تی کرێکاری تۆنی بلێر وه‌فای به پیمانی خۆی کرد و سکاتله‌ند و ویڵز، بوون به خاوه‌نی پارلمان و ده‌وڵه‌تی هه‌رێمی خۆیان. پارڵمانی سکاتله‌ند به پیی ده‌سه‌ڵاتی زۆری خۆی و ده‌وڵه‌تی حیزبی نه‌ته‌وه‌خواز( ملی گرا )ی سکاتله‌ند؛ ریزه یاسایه‌کی په‌سند کرد که له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی ناوه‌ندی جیاوازیان هه‌یه.
به‌رجه‌سته‌ترین جیاوازیه‌کان له بواری له‌ش ساغی، ده‌رمان و خوێندنی زانستگایی بوون. ده‌وڵه‌تی خۆجه‌یی سکاتله‌ند به ده‌نگی مه‌جلیس له "ادینبوورگ"، نوسخه‌ی دوکتور و خوێندنی زانستگایی بۆ شارومه‌ندان(شهروندان)ی خۆی، کرده خۆڕایی. به‌ڵام له ئینگلستان دا هه‌ردووکیان به پاره‌ن.
ئه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی نوێنه‌رانی حیزبه چووکه‌کانی له پارڵمانی میللی بریتانیا به‌رز کردۆته‌وه، په‌سندکردنی لایحه‌ی زیادبوونی خۆناونووس کر‌دن(شهریه)ی زانستگاکان له ئینگلستان بوو، به پشتیوانی کر‌دن له ده‌وڵه‌تی کرێکاری به ده‌نگی پارڵمانتارانی سکاتله‌ندی له پارڵمانی نه‌ته‌وه‌یی دا.
موخالیفانی سیستێمی ئێستا ده‌ڵێن: له حاڵێکدا ئه‌و خزمه‌تانه له سکاتله‌ند، به‌خۆڕاییه، ده‌نگی ئه‌رێنی( پازه‌تیڤ)ی نوێنه‌رانی سکاتله‌ند له مه‌جلیسی عه‌وام بۆ چوونه‌سه‌ری خۆناونووس کردنی خۆێندکاری له شوێنه‌کانی دیکه‌ی وڵات، ده‌ستێوه‌ردانێکی بێجێ، ناشه‌رعی و دژی دێموکڕاتیکه. چونکه بۆ ئاڵوگۆڕی یاسایی له شوێنێک ده‌نگیان داوه، که پێوندی به‌وانه‌وه نیه. گیروگرفتی سه‌ره‌کی، نایه‌کسان بوونی قانوونی بنه‌ڕه‌تی یه‌کگرتوویی پاشایه‌تی یه.
خوازیارانی وڵام بۆ مه‌سه‌له‌ی لوسیانی رۆژئاوا، شێوه‌ی قانوون دانانی ئێستا، جیاوازی به‌دژی خه‌ڵکی ئینگلستان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. به‌و پێیه که 90 له 100ی حه‌شیمه‌تی ئه‌و دوڕگه‌یه، نه پارڵمانی هه‌رێمیان هه‌یه و نه مافی کاریگه‌ریی له بواری په‌سندکرانی قانوونه‌کانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی وڵات. زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌سته‌یه، خوازیاری لێ ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ده‌نگی نوێنه‌رانی سکاتله‌ند له پارڵمانی نه‌ته‌وه‌یین؛ له‌و به‌شانه‌ی پێوه‌ندیان به ئینگلستان و ویڵزه‌وه هه‌یه. به‌ڵام قانوونی به‌رایی(مه‌وجوود) ئیزنی ئه‌وکاره‌یان پێ نادا.
رێگه چاره له‌به‌ر ده‌ست دایه و وێنه‌ش له وڵاتانی دیکه زۆرن. بیری دروست و به‌کاربردنی سه‌رکه‌وتوو له ئه‌زموونی وڵاتانی دیکه، حوکم به پێکهێنانی سیستێمێکی فێدراڵی ده‌ده‌ن. به‌ڵام چین(طبقه)ی سیاسی له ئینگلستان به‌رده‌وام له وشه‌ی فێدڕاڵی ترساون و ته‌نانه‌ت لێشی بێزار بوون.
له‌ڕاستی دا، ده‌لیل(فاکت)ی سه‌ره‌کی بۆ نه‌بوونی یه‌ک یا چه‌ند پارڵمانی هه‌رێمی له ئینگلستان دا، ئه‌وه‌بووه که ئۆگری له نیو حه‌شیمه‌تی 50 میلیونی به‌و شێوه دابه‌شبونه‌ی ده‌سه‌ڵات له ئارادا نه‌بووه. نه‌یارانی ئه‌ندامه‌تی بریتانیا له یه‌کیه‌تیی ئورووپا دا، به‌وپێیه که کۆمه‌ڵگاکه‌یان بۆ لای پێک هێنانی سیستێمێکی فێدڕاڵ هه‌نگاو ده‌نێ، خوازیاری هاتنه ده‌ر له‌و یه‌کیه‌تی یه‌ن.
به‌ڵام کاتێک حیزبی نه‌ته‌وه‌خوازی سکاتله‌ند، خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو له بریتانیایه و خاڵکی ویڵز مافی سیاسی و فه‌رهه‌نگی پتریان ده‌وێ و حیزبه ناوچه‌ییه‌کانی ره‌قیب له ئوستانی ئیرله‌ندی باکووری، شه‌ڕی 30 ساڵه‌ی مه‌زهه‌بی – نه‌ته‌وه‌ییان نه‌ماوه و ده‌وله‌تی ئاشتی میللی یان پێک هێناوه؛ ئایا په‌سند کردنی سیستێمێکی فێدڕاڵی پێویست نیه؟ و ئایا ده‌خاڵه‌تی ئه‌سڵه‌کانی بڕیارنامه‌ی 200 ساڵی شێوه‌ی دابه‌شینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له نێوان ئه‌ندامه‌کانی یه‌کگرتووی پاشایه‌تی بریتانیا دا ده‌توانی بمێنێته‌وه؟
وڵامی حیزبی که‌مایه‌تی محافزه‌کار به هه‌ر دوو پرسیار نه‌رێنی(نگاتیڤ) ه! ئه‌و حیزبه هیواداره له هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوودا، حیزبی کرێکار که زیاتر له 12 ساڵه ده‌سه‌ڵاتداره، له سه‌ر حوکم لابه‌رێ. ئێستا گه‌ڵاڵه(طرح) کی به‌ده‌سته‌وه‌یه که مافی ده‌ستێوه‌ردانی نوێنه‌رانی سکاتله‌ند له پارڵمانی نه‌ته‌وه‌یی دا له بواری تاوتوێ کردنی لایحه‌کانی پێوه‌ندی دار به ئینگلستان و ویڵز که‌م ده‌کاته‌وه.
نووسه‌ری گه‌ڵاڵه‌ی نوێ "کنت کلارک"، نوێنه‌ری پارڵمان و له وه‌زیره پله به‌رزه‌کان له ده‌وڵه‌ته‌کانی پێشووی حیزبی محافزه‌کار، له‌و بڕوایه دایه که ئه‌و کرده‌وانه بۆپێشگیری له چوونه ژێر پرسیاری ئیعتیباری قانوونی ئه‌ساسی پێویستن.
پێشنیاری پێشگیری به‌و جۆره ده‌بێ که کاتێک "لایحه‌یه‌ک بۆ گۆڕانی قانوون له ئینگلستان و ویڵز ببرێ بۆ پارڵمانی نه‌ته‌وه‌یی، نوێنه‌رانی سکاتله‌ند ته‌نیا له یه‌که‌مین ده‌وره‌ی راوێژ(شور) و بڕیاری دواییدا به‌شدار بن؛ نه له ده‌وره‌کانی دووهه‌م و سێهه‌می کۆمیته‌کانی پارڵمانی دا، که لایحه پێشنیاریه‌که، دێڕبه‌دێڕ تاوتوێ ده‌کرێ.
په‌سند کردنی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه بۆ گونجاندنی له به‌رنامه‌ی حیزبی محافزه‌کاردا - حیزبێکی که ماوه‌یه‌که به ژماره‌ی لایه‌نگرانی له نێو خه‌ڵک دا له به‌رانبه‌ر حیزبی حاکم دا زیاد بووه. - بێ ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسی نابێ. به‌تایبه‌تی ئه‌و حیزبه له گۆڕه‌پانی سیاسی سکاتله‌ند دا لاوازه. جگه له‌وه، ژماره‌یه‌ک له لێکده‌ره‌وه(تحلیل‌گر) سیاسیه‌کانی لایه‌نگری حیزبی محافزه‌کار، گه‌لاله‌ی "کنت کلارک" به لاڕێ دا رۆیشتنی له بڕیارێکی پێویست و لێبڕاو بۆ له نێوبردنی جیاوازی له نێوان خه‌ڵکی ئینگلستان له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
سه‌یر ئه‌وه‌یه که ئه‌و گروپه‌ی لایه‌نگری لێک جیاکردنه‌وه‌ی ته‌واوی کاری قانوون دانان له نێوان سکاتله‌ند و ئینگلستان- یشن، ئاماده نیین له چه‌مک(واژه) ی فێدڕاڵ که‌ڵک وه‌رگرن.
به‌ڵام له‌وه‌ش سه‌یرتر، ئه‌و پرسیاره قانوونی یه‌ی که له‌ژێر هه‌ر ناوێک ئه‌و جیا بوونه‌وه بێنێته ئاراوه، چاره‌نووسی مافی ده‌نگدانی "گوردن براون" له پارڵمان دا کێ روونی ده‌کاته‌وه؟ ئاغای "براون" نوێنه‌ری ناوچه‌یه‌کی هه‌ڵبژێردراوی سکاتله‌نده له مه‌جلیسی عه‌وام دا. - ناوبراو رێبه‌ری حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری کرێکار و سه‌رۆک وه‌زیری یه‌کگرتووی پاشایه‌تی بریتانیایه. - ئێستا ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین که کێ ئه‌و بوێریه‌ی ده‌بێ که به‌ناوبراو بڵێ: جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیر(صدر اعظم)، ئێوه مافی ئه‌وه‌تان نیه، له مه‌شوه‌ره‌ت کردنی لایحه‌یه‌کی که بۆخۆت هێناوته بۆ پارڵمان، به‌شداری بکه‌ی!
* ئه‌و مه‌تڵه‌به له لایه‌ن "شهریاررادپور" ئاماده کراوه.
وه‌رگێڕدراو له زمانی فارسی بۆ زمانی کوردی، حه‌سه‌ن حاته‌می.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی بی بی سی فارسی.
ئۆله‌ند، فینلاند.

22ی ژوییه‌ی2008