به‌رێز كاك حه‌سه‌ن مینایی ... دیاری نه‌کراو
ده‌ستت خۆش ماندوو نه‌بی بۆ ئه‌و وتاره جوان وپڕ نێوه‌رۆكه‌ت كه به بۆنه‌ی چله‌ی ماته‌مینی هاورێی له ده‌ست چوومان كاك مه‌لا خدر عومه‌رزاده‌وه نووسیوته. به راستی ئه‌مه تابلویێكه له ئاوێنه‌یه‌كی باڵانوێندا زۆر به جوانی باڵا به‌رزه‌كه‌ی كاك مه‌لا خدری تێرا دیاره. ده‌توانم به سه‌راحه‌ت بڵێم كه له لایه‌ك یادی ئه‌و قاره‌مانه كورده نیشتمان په‌روه‌رت وه‌بیر هه‌مووان هێناوه‌ته‌وه له لایه‌كی دیشه‌وه دڵسۆز و هاورێیانی له مێژینه و تازه‌ی مامۆستا‌شت بردۆته‌وه جێژوانه‌كانی ده‌ورانی زه‌نگاڵ و شان‌و ملی چلكن، ریشی به ساڵ نه‌تاشراوی نێو شاخ و دار و ده‌وه‌نی چیا به‌رزه‌كانی ئه‌م دیو ئه‌و دیوت وه‌بیر هێناوه‌ته‌وه جاریكی دیكه‌ش ئافه‌رین بۆ ئه‌و په‌خشانه رازاوه‌یه‌ت.
ئاسۆ ئالان له دانمارك 23 .7 .2008













