كۆچی دوایی پێشمەرگەیەكی دێرین ... دیاری نهکراو
كوردستان و كورد: رێكەوتی 31/4/1387 عەبدوڵڵا حەبیب زادە پێشمەرگەی سەردەمی كۆماری كوردستان و باوكی رزگار حەبیب زادە تێكۆشەری حیزبی دێموكراتی كوردستان لە شاری بۆكان لە تەمەنی 84 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.عەبدوڵڵا حەبیب زادە ناسراو بە وەستا عەوڵای باغلوجە كوڕی وەستا حەبیب لە ساڵی 1303ی هەتاوی لەدایك بووە. لە سەردەمی كۆماری كوردستان وەك پێشمەرگە خزمەتی بە كۆمارو ئامانجەكانی كردوە، بەشداری شەڕەكانی بەرگری ئەوكات (وەك شەڕی قاراوەی سەقز) بووە. لە پاش تێكچوونی كۆماریش وەك دڵسۆزێك هەر خزمەتی بە حیزب و گەلەكەی كردوەو پێوەندی لەگەڵ حیزب نەپساندوە.
دوای شۆڕشی گەلانی ئێرانیش هەر یارو دۆستی حیزبی دێموكراتی كوردستان بوەو ئەگەر خۆی تاقەتی پێشمەرگایەتی نەمابوو، بەڵام كوڕێكی وەستا عەوڵا لە ریزی تێكۆشەرانی دێموكرات دا خزمەتی بیروباوەڕو ئامانجەكانی باوكی كردوە.
بەو بۆنەیەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی كەسوكارو بنەماڵەی دەكەین و خۆمان لە خەمی لەدەستچوونی ئەو تێكۆشەرە بەئەمەگە بە بەشدار دەزانین.













