كه‌ڵكی سیاسیی لێ وه‌رمه‌گرن (به‌شی دووه‌م و کۆتایی) ... دیاری نه‌کراو
كاتژمێر 20/4ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه 7ی پووشپه‌ری سالی 1366 ی هه‌تاوی شه‌ش فرۆكه‌ی شه‌ركه‌ری عێراق به‌گازه‌كانی" خردل"، سیانوور دژه ئه‌عساب بوردومانی شاری سنووریی سه‌رده‌شت‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره‌یان له پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا كرد. دوابه‌دوای ئه‌و بوردومانه‌و ته‌نیا له ماوه‌ی 8 كاتژمێردا سه‌دان كه‌س گیانیان له ده‌ست دا‌و هه‌شت هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
دوا ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌م رووداوه دوای تێپه‌ڕینی 21 ساڵ هه‌روا دیار و به‌رچاون. سه‌باره‌ت به‌و رووداوه‌و هه‌روه‌ها باس كردن له كێشه‌و گرفته‌كانی بریندارانی شیمیایی شاری سه‌رده‌شت‌و وتووێژ ێكمان له‌گه‌ڵ كاك عوسمان موزه‌ییه‌ن، مافناس‌و سكرتێری حوقووقیی ئه‌نجومه‌نی پشتگیری له بریندارانی شیمیایی سه‌رده‌شت پێك هێناوه. به‌رێزیان وێڕای ره‌خنه‌گرتن له پێڕانه‌گه‌یشتنی بریندارنی ئه‌م رووداوه له لایه‌ن لایه‌نه به‌رپرسیاره‌كانه‌وه گله‌یی ئه‌وه‌ده‌كا كه ته‌نانه‌ت كه‌ڵكی خه‌راپیش له‌و مه‌سه‌له‌یه وه‌رگیراوه‌و ده‌ڵێ: ئه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ ئیدانه كردنی ئه‌و رووداوه راگه‌یاندراو ده‌ركا‌و پاش ساڵێك حازر نه‌بێ وه‌ڵامی سلاوی بریندارنی ئه‌و رووداوه بداته‌وه چ پاساو‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵ ناگرێ، ئه‌وه‌ش ده‌قی وتووێژه‌كه‌یه:
سامان ره‌سولپوور به‌شی دووهه‌م‌و كۆتایی وه‌رگێران له فارسی یه‌وه: عه‌لی بداغی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ی سه‌دام "جینایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی¬یه" به‌ڵام بۆ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵێكی ئه‌وتۆ بۆ به فه‌رمی ناسینی ئه‌و رووداوه وه‌ك "جینایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی" له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی¬دا ناده‌ن؟ ته‌نانه‌ت له كاتی دادگایی كردنی سه‌دامیش¬دا هیچ پێداگری¬یه‌ك له سه‌ر زه‌قكرنه‌وه‌و خستنه به‌ر چاوی بۆمبارنی شیمیایی سه‌رده‌شت نه‌كرا. ئێوه چ هۆكارێك بۆ ئه‌و كه‌مته‌رخه‌می¬یه شك ده‌به‌ن؟
له‌كاتی رووداوه‌كه هه‌وڵێكی ئه‌وتۆ بۆ ده‌نگدانه‌وه‌ی كاه‌رساته‌كه نه‌درا، هۆكاره‌كه‌شی زۆر بوو. وه‌ك پشتگوێ خستنی ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای وڵات، به‌رگیری له دابه‌زینی وره‌ی هێزه نیزامی¬یه‌كان‌و كه‌سوكاریان، نه‌بوونی زانیاری له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ كاریگه‌ریی درێژخایه‌نی ئه‌و گازانه‌ی له بۆمبارانی سه‌رده‌شت¬دا به كار هاتبوون، نه‌بوونی ئامارێكی ورد‌و روون له برینداران‌و كوژراوه‌كانی ئه‌م رووداوه‌و... به‌ڵام دوای هه‌ست پێ¬كردن به پانتایی¬یه‌كانی ئه‌م رووداوه هه‌وڵ بۆ خستنه به‌رچاوی رووداوه‌كه بۆ بیروڕای گشتی‌و گه‌یاندنی كه‌سه‌كه بۆ ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌یی¬یه‌كان درا‌و پێم وایه ئه‌و هه‌وڵانه كاریگه‌ریی له سه‌ر دووپات نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه بووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر كاره‌ساتی سه‌رده‌شت له لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌و جیهانه‌وه وه‌ك جینایه‌تێك ئیدانه كرابا، بێگومان سه‌دام نه‌یده‌توانی هه‌له‌بجه‌ش قڕ بكا. جینایه‌ت‌و كاره‌ساتی سه‌رده‌شت‌و هه‌له‌بجه نێوه‌رۆكی سه‌دامی بۆ ز‌ور وڵاتی ئاشتیخواز ده‌رخست‌و هه‌ر ئه‌وه‌ش به‌رگیریی له چه‌ند پاتبوونه‌وه‌ی ئه‌و جینایه‌تانه له لایه‌ن سه‌دامه‌وه كرد.
قوربانیی بوونی خه‌ڵكانی ئه‌و دوو شاره، بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بزاڤێكی جیهانی دژی به كار هێنانی گاز شیمیایی¬یه‌كان له كاتی شه‌ڕدا. كرده‌وه‌كانی سه‌دام بۆ به كار هێنانی چه‌كی شیمیایی له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران¬دا وه‌ك جینایه‌تی شه‌ڕ چاوی لێ كراو‌و ئه‌و له حوكمی دادگایی دژی "فرانس ئانراد"، یه‌كێك له فرۆشیاره‌كانی كه‌ره‌سته‌ی دروستكردنی چه‌كه شیمیایی¬یه‌كان بۆ حكوومه‌تی سه‌دام¬دا وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌كی قه‌زایی به‌رچاو ده‌كه‌وێ. نه‌هاتنه گۆڕێی ئه‌و داوایه له دادگای تایبه‌ت به لێپێچینه‌وه‌ی به‌رپرسانی عێراق ده‌رفه‌تێكی مێژوویی‌و قه‌ره‌بوو نه‌كراوه‌ی له‌كیس ئێمه دا. به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی 12و 13ی ئه‌ساسنامه‌ی ئه‌و دادگایه‌دا هێنانه‌گۆڕێی سكاڵا غه‌یره عێراقی¬یه‌كان كه به هۆی جینایه‌ته دژی مرۆیی¬یه‌كان تووشی زیان هاتبوون، له به‌ر چاو گیرابوو‌و كرده‌وه‌ی سه‌دام بۆ هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر شاری سه‌رده‌شت پێشێل كردنی زۆر له كۆنڤانسیۆنه نێونه‌ته‌وه‌یی¬یه‌كان بوو. سه‌باره‌ت به دادگایی كردنه‌كه‌ی سه‌دام ده‌توانین بڵێین كه به‌ڕێوه‌به‌رانی دادگایی¬یه‌كه پێیان خۆش نه‌بوو تاوانی به كارهێنانی چه‌كی شیمیایی له لایه‌ن سه‌دامه‌وه بخرێته به‌ر باس، چونكه له وه‌ها حاڵه‌تێك¬دا كێشه‌ی ته‌یار كردنی سه‌دام به‌و چه‌كوچۆڵانه‌و ناوی ئه‌و وڵاتانه‌ی یارمه‌تیده‌ری عێراق بوون ده‌هاتنه گۆڕێ‌و سه‌دامیش زۆر نهێنی نه‌گوتراوی دیكه‌ی ئاشكرا ده‌كرد.
دیاره ئه‌وه به مانای ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت له هێنانه گۆڕێی ئه‌و سكاڵایه‌و به دواداچوونی مافی ئه‌و خه‌ڵكه نیه‌و ئه‌و شته له جێ‌دا هه‌روا به هێزه.













