18ی پووشپه‌ڕ لووتكه یا ده‌سپێكی قۆناخێك ... دیاری نه‌کراو
حوسێن ئهحمهدپوورلهسهرو به‌ندی راپه‌رینه خوێندكارییه‌كه‌ی پووشپه‌ڕی 1378ی هه‌تاوی¬دا‌و ته‌نانه‌ت چه‌ند ساڵ دواتریش زۆر كه‌س هه‌بوون كه ئه‌و راپه‌رینه خوێندكارییه‌یان به لووتكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ئێران داده‌نا،
ئه‌و كه‌سانه له‌و روانگه‌یه‌وه ئه‌و راپه‌رینه‌یان هه‌ڵده‌سه‌نگاند كه نێوه‌رۆكی ریفۆرمیستی‌یانه‌ی هه‌یه‌و له بنه‌ڕه‌ت دا به ناره‌زایه‌تیی ده‌ربڕین به دژی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی ئازادیی چاپه‌مه‌نی‌و ئازادیی راده‌ربڕین هاتۆته كایه‌وه‌و ئه‌ركی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له‌و قۆناخه‌دا ناتوانێ شتێك به‌ده‌ر له پێداگری كردن له‌سه‌ر چاكسازی زیاتر بێ.
ئه‌م روانگه‌یه به‌سه‌ر به‌شێكی به‌رچاو له چالاكانی خوێندكاری‌و به‌تایبه‌ت له‌نێو ده‌فته‌ری ته‌حكیمی وه‌حده‌ت دا زاڵ بوو، و ئه‌مه‌ش ده‌كرێ بۆ چه‌ند هۆكاری وه‌كوو نفوز‌و ده‌ستڕۆیشتوویی به‌ره‌ی "مشاركت"و لایه‌نگرانی خاته‌می له‌نێو ده‌فته‌ری ته‌حكیم‌و هه‌روه‌ها هیوادار بوونی چالاكانی خوێندكاری به پرۆژه‌ی چاكسازی له كۆماری ئیسلامی دا‌و.. بگه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له رێبه‌رانی ده‌فته‌ری ته‌حكیمی ئه‌وكات، ئێستا حاشاله بوونی وه‌ها پێوه‌ندییه‌ك له نێوان خۆیان‌و لایه‌نگرانی خاته‌می‌و هه‌روه‌ها دڵخۆش كردنێك به پرۆژه‌كه‌ی خاته‌می ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی راستی بێ نكۆڵی كردن له وه‌ها پێوه‌ندییه‌ك له جێگه‌ی خۆیدا نییه‌و ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین جۆرێك له راپه‌ڕینی خوێندكاری كۆنترۆڵ كرا‌و به‌شێك له تاكتیكه‌كانی باڵی رێفۆرمیسی نێو رێژیمی پێك ده‌هێنا‌و له چوارچێوه‌ی ستراتژی " له خواره‌وه فشار‌و له‌سه‌ره‌وه مشت‌و مڕ" دا جێگه‌ی ده‌گرت.
به‌ڵام ئێستا كه بۆ راپه‌ڕینی 18ی پووشپه‌ڕ ده‌ڕوانین، ئه‌و راپه‌ڕینه زیاتر له ده‌سپێكی قۆناخێك له بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ئێران ده‌چێ تا لووتكه‌ی قۆناخێك. به‌و مانایه 18ی پووشپه‌ڕ سه‌ره‌تای دابڕانی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكارییه له بزووتنه‌وه‌ی رێفۆرمیستی نێو نیزامی كۆماری ئیسلامی‌و رۆژ به رۆژ به‌ره‌و رادیكاڵ بوونێكی زیاتر ده‌چێ. ئه‌مه‌ش زیاتر به‌و هۆیه‌وه بوو كه رێفۆرمیسته‌كانی نێو حكوومه‌ت نه‌یانتوانی یا نه‌یانویست خۆیان له بزووتنه‌وه‌كه به خاوه‌ن ده‌رخه‌ن. له كاتێكدا كه بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له راپه‌رینی 18ی پووشپه‌ڕ‌و دواتریش به‌هۆی سه‌ركوتی له راده‌به‌ده‌ری وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی به‌ستراوه به باڵی پاوانخواز رۆژ به رۆژ به‌ره‌و رادیكاڵیزم ده‌رۆێشت، هه‌ر له‌و كاته‌دا باڵی رێفۆرمیستی نێو حكوومه‌تیش له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه خاته‌می له ژێر گوشاری باڵی پاوانخواز رۆژ به رۆژ پاشه‌كشێی ده‌كرد‌و ته‌نانه‌ت له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی ده‌سبه‌سه‌ر كراوانی خوێندكاری‌دا بێ‌ده‌نگی‌و بێ هه‌ڵوێستییه‌كی قووڵ‌و ناوداریان گرته‌به‌ر.
ئه‌گه‌ر باڵی رێفۆرمیستی نێو حكوومه‌ت له‌و قۆناخه‌دا ستراتژی" له خواره‌وه فشار‌و له‌سه‌روه مشت‌و مڕ" گرتبووبه‌ر‌و بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریش هێزی سه‌ره‌كی "له‌خواره‌وه فشار"ی ئه‌م ستراتژییه‌یان پێك ده‌هێنا‌و به تایبه‌تیش هه‌ندێك كه‌سایه‌تیی نێو باڵێ رێفۆرمیست وه‌كوو سه‌عید حه‌جازیان‌و عه‌باس عه‌بدی كه دارێژه‌ری ئه‌م ستراتژییه بوون‌و به‌شیكی زۆر هێز‌و تواناكانی خۆیان بۆ هاندان‌و كه‌ڵك وه‌رگرتن له هێزی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ته‌رخان كردبوو، ئه‌وا راپه‌رینی 18ی پووشپه‌ڕ به هۆی پاشه‌كشه‌ی باڵی رێفۆرمیست‌و بێ‌ده‌نگی كردن له به‌رامبه‌ر سه‌ركوتی خویندكاران دا، سه‌ره‌تای شكستی ئه‌و ستراتیژییه‌ی رێفۆرمیسته‌كان‌و دابڕانی بزووتنه‌وه‌ی خۆێندكاری له رێفۆرمیسته‌كان بووه به دوای شكستی ئه‌م ستراتژییه‌ش دابوو كه له نێو ده‌فته‌ری ته‌حكیمی وه‌حده‌ت پرۆژه‌ی تێپه‌ڕ بوون له خاته‌می دێته ئاراوه‌و به‌ره به‌ره به‌و ئاراسته‌یه دا ده‌ڕوا كه كۆماری ئیسلامی له گشتیه‌تی خۆیدا ره‌ت بكاته‌وه‌و ئه‌م ئاراسته‌ش له راپه‌رینه یه‌ك مانگییه‌كه‌ی جۆزه‌ردان‌و پووشپه‌ڕی 1382دا به ته‌واوی خۆی ده‌نوێنێ‌و باڵ به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌دا ده‌كێشێ.
ده‌توانین بڵێین راپه‌رینه‌كه‌ی جۆزه‌ردان‌و پووشپه‌ڕی 82 له لایه‌كه‌وه درێژه‌ی 18ی پووشپه‌ڕ بوو‌و له لایه‌كی دیكه‌وه بزووتنه‌وه‌ی خۆێندكاری خۆی یه‌كلایی كرده‌وه. له‌و راپه‌رینه‌دا بۆ یه‌كه‌م جار پاش هاتنه سه‌كاری كۆماری ئیسلامی سه‌رهه‌ڵدانێكی خوێندكاری وه‌ها دێته ئاراوه كه نیزامی كۆماری ئیسلامی له ته‌واوه‌تی خۆیدا ره‌ت بكاته‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و راپه‌ڕینه سه‌لماندی كه باڵی رێفۆرمیستی ناو ده‌سه‌ڵات چی دیكه هیچ نفوز‌و دستڕۆیشتوویه‌كی له نێو بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری دا نه‌ماوه. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه هه‌وڵه‌كانی ده‌فته‌ری ته‌حكیم بۆ هێور كردنه‌وه‌ی راپه‌رینه‌كه له كاتی ته‌شه‌نه كردنی‌دا بۆ زانكۆكانی دیكه‌و درێژه كێشانی¬دا بوو، كه رێفۆرمیسته‌كان هه‌وڵیان ده‌دا به هۆی هه‌ندێك سیمای نێو ده‌فته‌ری ته‌حكیمه‌وه به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا زاڵ بن. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی ده‌فته‌ری ته‌حكیم بووه هۆی لاوازی ئه‌و رێكخراوه‌یه له ساڵانی داهاتوودا‌و بواری بۆ سه‌رهه‌ڵدانی باڵی رادیكاڵ‌تر له نێو بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری دا هه‌مووار كرد كه ئه‌ۆڕۆكه به‌شێكی به‌رچاو له بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ئێران له كاناڵی ئه‌وانه‌وه رێبه‌ری ده‌كرێن.
به سه‌رنج دان به‌و شتانه‌ی كه له سه‌ره‌وه باسیان لێوه‌كرا 18ی پووشپه‌ڕ نه‌ته‌نیا لووتكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری نه‌بوو، به‌ڵكوو به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌نگیزه‌و هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی، وه‌كوو خاڵی ده‌سپێكی قۆناخێكی نوێ له بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ئێران دێته ئه‌ژمار. 18ی پووشپه‌ڕ رۆڵێكی یارمه‌تیده‌ری بینی له‌وه‌یكه خوێندكاران له ساڵانی داهاتوودا به شێوه‌یه‌كی زانستی نیزامی كۆماری ئیسلامی بخه‌نه ژێر ره‌خنه‌و توانا‌و زه‌رفییه‌ته‌كانی ئه‌و نیزامه‌و بۆ گه‌یشتن به دیموكراسی‌و جێگیر بوونی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و ئیمكانی پێكهێنانی رێفۆرم له‌ودا هه‌ڵسه‌نگێنن، كه ئاكامه‌كه‌ی به بێ هیوایی خوێندكاران له هه‌ر چه‌شنه چاكسازییه‌ك له كۆماری ئیسلامی‌و سه‌رئه‌نجام رادیكالیزه بوونی رۆژ به رۆژ زیاتری بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری كۆتایی پێ‌هات.













