کۆچی دوایی مرۆڤێکی نیشتمان‌په‌روه‌ر و کورد له ناوچه‌ی نه‌ڵینی ڕه‌به‌ت ... دیاری نه‌کراو
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه ڕێکه‌وتی 20 ـ 07 ـ 2008 کاک خدر محه‌ممه‌دی ناسراو به خدری کاک برایمی سه‌رمێرگانی ناوچه‌ی نه‌ڵینی ڕه‌به‌ت برای کاک مه‌لا محه‌ممه‌د گۆمانی ( مه‌لا چه‌ته ) له ته‌مه‌نی 63 ساڵیدا و دوای پێنج ساڵ نه‌خۆشی کۆچی دوایی کرد.
کاک خدر به هۆی خۆشناوی بنه‌ماڵه‌که‌یان و ئاکار و کرداری به‌جێ و جوانی خۆی و به هه‌ڵس‌وکه‌وتی مه‌ند و له‌سه‌رخۆیانه‌ی، وه‌ک سیمایه‌کی ناسیاوی ناوچه‌ی نه‌ڵێن نێوی ده‌ر کرد بوو، ئه‌و بۆ له نێو بردن و نه‌هێشتنی دووبه‌ره‌کی له نێو دانیشتوانی ناوچه دا هه‌وڵی بێ دریغی ده‌دا و له هه‌ر شوێنێک گیروگرفتێک هاتبا پێش ئه‌و یه‌کێک له‌و که‌سانه ده‌بوو که هه‌وڵی ئه‌هۆن کردنه‌وه و باشتر کردنی گیروگرفته‌کانی ده‌دا. کاک خدر وه‌ک مرۆڤێکی کاسبکار، شانی داوه‌ته به‌ر کاری قورس و گران و گه‌رمێن و کوێستان گه‌ڕاوه بۆ ئه‌وه‌ی به شه‌رافه‌تمه‌ندانه بژیوی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی و که‌س و کاری دابین بکات. له هاتووچۆ بۆ گه‌رمێنی کوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س له هاوکاروانی‌یه‌کانی ده‌که‌وه‌نه بۆسه و که‌مینی ده‌وڵه‌تی گۆڕکراوی به‌عس و له ساڵی 1362ی هه‌تاوی ڕا تا ساڵی 1369ی هه‌تاوی له به‌ندیخانه‌کانی به‌عس دا ڕاگیرا و نێزیک به هه‌شت ساڵ له تاریکخانه‌کانی حکوومه‌تی به‌عس دا ڕووناکی ژیانی له هه‌ستێندرا، دوای ئازادبوونی له گرتووخانه‌کانی به‌عس دا گه‌رایه‌وه نێو کۆڕی بنه‌ماڵه‌ی و وه‌ک پێشوو شانی وه‌به‌ر کار‌و کاسبی دایه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئازار و ئه‌شکه‌نجه و نه‌خۆشی‌یه‌کانی زیندان له سه‌ر جه‌سته و ده‌روونی دا کاریگه‌ری خه‌راپی دانابوو و دوای ماوه‌یه‌ک نه‌خۆشی ڕووی تێکرد، به‌ڵام ئه‌و له ژیاندا نا‌ئومێد نه‌ده‌بوو و به دله‌وه کاری ده‌کرد و نه‌یده‌هێشت نائومێدی و بێ هیوای به‌سه‌ری دا زاڵ ببێت، به‌داخه‌وه دوای ته‌حه‌موول کردنی کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشی که له زیندان دا تووشی ببوون، پێنج ساڵ به‌ر له ئێستا تووشی جه‌ڵه‌ته ده‌بێت و له سه‌ر جێگا ده‌که‌وێ، له‌و ماوه‌یه دا به هاوکاری بنه‌ماڵه‌که‌ی سه‌ردانی چه‌ندین دوکتوری پسپۆری کرد بوو، به‌ڵام مخابن دوکتوره‌کان نه‌یان تووانی بوو چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی‌یه‌که‌ی بکه‌ن و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌که‌ی خۆیان کرد بۆوه، ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی نه‌خۆشی‌یه‌که‌ی دا زۆری ئازار دابوو کۆچی دوایی خاتوو فاتم محه‌ممه‌دی دایکی بوو که 8 مانگ به‌ر له ئێستا کۆچی دوایی کرد بوو. کاک خدر له ماوه‌ی ژیانی دا ئازاری زۆری له پێناو ژیان و به‌رێوه‌بردنی ژیانێکی شه‌رافه‌تمه‌ندانه ته‌حه‌موول کرد، به‌داخه‌وه به‌هۆی نه‌خۆشی جه‌ڵه‌ته ماڵئاوایی له بنه‌ماڵه و که‌س‌وکاری و خه‌ڵکی ناوچه کرد و هه‌موو لایه‌کی به‌جێ هێشت، به کۆچی دوایی کاک خدر، ناوچه‌ی نه‌ڵێن و به تایبه‌ت گوندی سه‌رمێرگان و بنه‌ماڵه‌که‌یان مرۆڤێکی ماندوونه‌ناس و خۆشه‌ویستیان له ده‌ست دا، هیوادارین که ڕووحی شاد بێت و مرۆڤی وه‌ک کاک خدر کورد‌و نیشتمان په‌روه‌رمان زۆر بن.له کۆتایی دا سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو ناوچه‌ی ڕه‌به‌ت و سه‌رده‌شت و به‌ری نه‌ڵێن و گوندی سه‌رمێرگان و بنه‌ماڵه به‌رێزه‌که‌یان ده‌که‌ین و ته‌مه‌نی درێژ بۆ گشت لایه‌ک به ئاوات ده‌خوازین.
نووسینی: ماڵپه‌ری گیاره‌نگ
به‌م بۆنه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی 23 ـ 07 ـ 2008 ڕێ‌وره‌سمێکی پرسه و سه‌ره‌خۆشی له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌ی له شاری لینشۆپینگ پێک دێت.
شوێن: Bäckagården
شه‌قامی St Larsgatan 51
کاتژمێر 11:00 تا 18:00 ئێواره
ژماره ته‌له‌فوون: 174702-013













