نامه‌ی منداڵانی نێو كه‌مپه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستان ... دیاری نه‌کراو
بۆ كه‌ماڵ شه‌ریفی، فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر‌و ئه‌نوه‌ر حوسین په‌ناهی.مامۆستاگیان: ئه‌ی نوێنه‌ری ئازادیی دیل كراوی گۆشه‌ی گرتووخانه‌كانی رێژیمیكی سه‌رده‌می تاریكی،
ئه‌ی ئه‌وكه‌سه كه مێشكت هه‌گبه‌ی جوانترین خولیا‌و خۆزگه‌ی منداڵانه‌ی ئێمه‌و چیرۆكه‌كانی قوتابخانه‌ت تابڵۆی ره‌نگینی ژیانی هه‌ژارانه‌مان، سڵاوی ئێمه‌ت پێشكه‌ش بێت. پێشكه‌ش به تۆ كه دێڕ به دێڕی نامه‌كانت بۆ ئێمه پڕن له خه‌ونی رووناكیی هه‌تاوو وشه‌كانت به‌بوه‌ی ئه‌ستێره‌ی شه‌وگارن . كه تۆگیرا، ئه‌وان پێیان وابوو ئیتر كۆتری هیچ وشه‌یه‌ك له چڵووكی جریوه‌ی و له بانیژه‌ی په‌خشانه‌وه هه‌ڵ نافڕێ. ئه‌وان سه‌رده‌مێكی تاریكیان گه‌ره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی دڵیان تێیدا وه‌حه‌سێ، ئه‌وان كه بۆسه بۆ تریفه‌ی مانگ داده‌نێن‌و ده‌یانه‌وێ تیشكی هه‌تاو به دیل بگرن‌و ترپه‌ی دڵی كانی بدزن. پێیان وابوو كه ده‌توانن خه‌ونی كه نارو ماچی به‌ستێن له بیر ورده شه پۆلان، به‌رنه‌وه. به‌ڵام كه تۆناوت دایه پێنووس‌و تاڵه تیرێژی هه‌تاوت بانگهێشت كرده دیوه پڕ له كه‌غه‌زه‌كه‌ت، ئه‌و كاته‌ی تۆ له نێَو له‌پی به‌خشنده‌ی وشه دا، تابڵۆ تابڵۆ ژیانی ئێمه‌ت وێناكرد‌و رسته‌ی نامه‌ت كرانه شێعر‌و منداڵان كردیاننه سروود، سێداره په‌رستانی دل ڕه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی تر له خۆر ترسان. ئه‌وه‌نده‌ی تر دژی شێعر‌و چیرۆك‌و په‌خشان راوه‌ستا. مامۆستاگیان تۆ و هاوبیره‌كانت كه له‌ودیوی شووره‌ی گرتووخانه‌كانیشه‌وه هه‌ر ناسره‌ون‌و نامه‌كانتان ده‌كه‌نه رێژنه‌ی باران‌و له وشكه ساڵیی بزه‌دا به سه‌ر كێڵَگه‌ی بیر‌و هزرمانی‌دا ده‌بارێنن، فێرتان كردین كه ئیتر نه‌ترسین له دیواری به‌رزی ئه‌و به‌ندیخانانه‌ی كه بۆ سنووردار كردنی بیر‌و و كوشتنی باوه‌ڕ ساز كراون به‌ڵام ئێوه سه‌لماندتان كه ئه‌وان ناتوانن سنوورێك بۆ عیشق دانێن‌و ناشتوانن هه‌تاو بخه‌نه نێو قه‌فه‌زی به‌ردینه‌وه. مامۆستاگیان، له ئێوه فێر بووین كه قه‌ڵه‌می ده‌ستمان تیژ‌و به بڕشت بێ, فێرتان كردین كه دوژمنان زه‌نده‌قیان له پێنووس چووه‌و له تێگه‌یشتن تۆقیون فێریان كردین كه سه‌نگه‌ری سه‌وزی زانین قه‌ت چۆڵ نه‌كه‌ین‌و هه‌ر له‌وێوه هێرش به‌رین بۆ سه‌ر دوژمن. چونكی ئه‌وان هه‌ر له‌و سه‌نگه‌ره تۆقیون‌و قه‌ت به‌و سه‌نگه‌ره ناوه‌ستن. فێرت كردین كه دیواری گرتووخانه، نه‌یتوانیوه قه‌ڵای باوه‌ڕتان داگیر بكا به‌ڵام پێنووسه‌كه‌ی ئێوه یاخییانه گاڵته به سنووره ته‌سكه‌كانی یه‌ندیخانه‌كان ده‌كه‌ن‌و نه‌ترسانه تابڵۆی دڵی پڕله قینی به‌ندییه‌وان‌و جه‌لاده‌كان وێنه‌ده‌كه‌ن، بوێرانه پێمان ده‌ڵێن: به‌ندیخانه ترسنۆكان سازی ده‌كه‌ن، شووره‌و دیواری هه‌ڵ ده‌چنن، جه‌لادی بۆ راده‌هێنن، به‌ڵام ته‌نیا چه‌كی باوه‌ڕ، چه‌كی پێنوس، ده‌ی رووخێنێ. |













