راگه‌یه‌ندراوی ناڕازییانی شاری سنه له‌به‌ر ده‌م دادگوسته‌ری دا ... دیاری نه‌کراو
له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی دهفتهرملهسهر دار و مێزی نووسینم
له‌سه‌ر به‌فر و له زیخ و چه‌و
ناوت ده‌نووسم
ئازادی
ئازادی... كاتێك فه‌رزاد به گه‌چی سپی ئه‌و واژه‌یه‌ی له ته‌خته‌ڕه‌شه‌كه نووسی، كام قوتابی بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه له گرتووخانه‌وه نامه‌كانی بخوێننه‌وه؟ كامیان بیرییان له‌وه ده‌كرده‌وه كه رۆژێك نامه بۆ گرتووخانه بنووسێ؟ و كامیان بیری له‌وه ده‌كرده‌وه كه بڵێی ئه‌و رۆژه مامۆستاكه‌یان چ تاوانێكی كردبێ كه سزاكه‌ی مه‌رگ بێ؟!. ئه‌و كاته‌ی كه فه‌رزاد باسی زمانی زگماكیی ده‌كرد، له‌و شوێنه‌ی كه به دزییه‌وه و به دوور له چاوی پڕ غه‌زه‌ب و مۆنی راگری مه‌دره‌سه ، مه‌شقی ئه‌لفوبێی كوردی‌یان ده‌كرد، كامه منداڵ بیری له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و وانه‌یه زووتر له‌ه‌وی كه ئه‌وان بتوانن فێری نووسین و خوێندنه‌وه به‌زمانی زگماكیی خۆیان بن كۆتایی پێ دێ و زۆر به زوویی زه‌نگ لێ ده‌درێ و دیسانیش ناچار ده‌بنه‌وه به زمانی ئه‌و كتێبانه‌ی كه ناچارن بیانخوێننه‌وه نامه بۆ مامۆستاكه‌یان بنووسن؟ و كاتێك فه‌رزاد نامه‌كانی خوێندنه‌وه بیری له چ شتێك كرده‌وه؟ كاتێك فه‌رزاد باسی نیشتمانی ده‌كرد ئه‌و كاته‌ی فه‌رزاد و منداڵه‌كان وێكڕا سروودی " خوایه وه‌ته‌ن ئاواكه‌ی" یان ده‌چڕی كاتێك ده‌گه‌یشته "ئه‌م شوێنه شوێنی كورده..." ده‌یگوت: كێهه‌تان شمشێری باوان بۆ رۆژی تۆڵه ده‌سووێ....؟ له‌سه‌ر فه‌رزاد زۆر وتراوه و نووسراوه، فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر ته‌نیا مامۆستایه‌ك بوو، عاشقی هه‌ژارترین قوتابییه‌كان چالاكێكی بواری مافی مرۆڤ كه رێز گرتن له مرۆڤه‌كانی كرده پیشه‌ی خۆی، به‌تایبه‌تی ره‌وشی ژنانی كرده به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی پێشێلكرانی مافی مرۆڤ و تووشبوان به مه‌وادی هۆشبه‌ری به نه‌خۆشگه‌لێك زانی كه پێویستیان به چاره‌سه‌ره. مه‌گه‌ر نه‌مانده‌خوێنده‌وه كه: فه‌رزاد رۆژنامه‌ڤانێك بوو كه له‌سه‌ر عیشق ده‌ینووسی. ئه‌و رۆحی ناسكی خۆی له لایه‌نگریی له ژینگه و سر‌و‌وشتی ده‌ورووبه‌ری خۆیدا ده‌رده‌خست‌و توندوتیژیی مه‌حكووم ده‌كرد. مه‌گه‌ر نه‌ده‌گوترا كه:" له سێداره‌دانی فه‌رزاد له سێداره‌درانی نه‌ته‌وه‌یه‌كه.... مه‌گه‌ر نه‌یانده‌نووسی :" سڵاو بۆ ئه‌و هه‌مووه خۆراگری‌یه‌ت ئه‌ی كه‌ڵه پیاو كه له‌گه‌ڵ بوێری و ئازایه‌تی ئاوێته‌ت كرد ئه‌و ده‌مه‌ی مه‌رگیان له‌به‌ر ده‌مت دانا و له‌بری مۆر كردنی ئه‌و بڕیاره سروودی هه‌رمانت چڕی و داخی ملكه‌چی و پێمل بوونت له به‌رامبه‌ر بڕیاری دادگایه‌ك¬دا كه له هه‌موو لایه‌نێكی یاسایی بێ به‌رییه له‌سه‌ر دڵ دانان. ئێستاش ئه‌وه ئێمه‌ین كه هاوده‌نگی تۆ سروودی ئازادی و سه‌ربه‌ستی ده‌چڕین و دادمان له‌و بێ دادییه ده‌وێ... حه‌وتوویه‌ك به‌سه‌ر پشتڕاستكرنه‌وه‌ی بڕیاری سێداره‌ی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ردا تێده‌په‌ڕێ، حه‌وتوویه‌كه ته‌واوی واژه جوانه‌كان چوونه‌ته ژێر پرسیار : ئازادی، دادپه‌روه‌ری ، مافی مرۆڤ، ئه‌ڤین، نه‌ته‌وه و مامۆستا! وا ئیمڕۆ ئێمه لێره كۆ بووینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوار بكه‌ین بڵێین بۆچی؟ له‌ساڵی رابردوه‌وه ره‌وتی توندوتیژی له لایه‌ن داموده‌زگا و ئۆرگانه پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه له كوردستاندا رووی له زیادبوون ناوه. بڕیاری له سێداره‌درانی رۆژنامه‌ڤانانی كورد عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بوتیمار، قۆڵبه‌ست كردن و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی 7 رۆژنامه‌ڤانی كورد له هاوینی رابردوودا، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ده‌ركردن و سه‌پاندنی بڕیاری قورس‌و تاقه‌ت پرووكێن بۆ چالاكان، رۆژنامه‌ڤانان و خوێندكارانی كورد، فه‌رشاد دووستی پوور، سۆهراب كه‌ریمی، حه‌مه‌ساڵه ئیومه‌ن، یاسر گوڵی، فه‌رهاد حاجی میرزایی، حه‌بیبوڵڵا لوتفی، سۆهرابی جه‌لالی، كاوه جه‌وانمه‌رد، سه‌دیق مینایی، ئه‌مجه‌د غوڵامی و سلێمان شه‌ریفی، ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و بڕینه‌وه‌ی بڕیاری قورس بۆ چالاكانی بواری مافی مرۆڤ و مافی ژنان، حه‌مه سدیق كه‌بوودوه‌ند، ر‌و‌وناك سه‌فارزاده، فاتیمه گوفتاری، و زێنه‌ب بایه‌زیدی، ئه‌شكه‌نجه و مه‌رگی چالاكی سیاسی كاوه حه‌سیه‌ن زاده، گوشار خستنه سه‌ر چالاكانی كرێكاری و بڕینه‌وه‌ی سزای قورس بۆیان، مه‌حموود ساڵحی و سه‌دیق كه‌ریمی و شویس ئه‌مانی، و ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و ئه‌شكه‌نجه‌ی چالاكانی سیاسی : كه‌ماڵ شه‌ریفی، عه‌لی حه‌یده‌رییان، فه‌رهاد وه‌كیلی و ده‌یان كه‌سی دیكه له شاره‌كانی كوردستان دا، گوشار خستنه‌سه‌ر فه‌رهه‌نگییان و دوورخستنه‌وه‌یان وه‌ك په‌یمان نه‌ودینیان، مه‌سعوود كوردپوور، شاهید عه‌له‌وی، سزای سێداره بۆ مامۆستایه‌كی دیكه‌ی دێگولانی به ناوی ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی، و مه‌رگی خوێندارێكی كورد له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌دا بی ناوی شه‌هید ئیبراهیمی لوتفۆڵڵاهی. ئێمه به بیانووی پشتیوانی كردن له فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری له سێداره‌دانیان لێره كۆوه بووین. به‌ڵام وێڕای پشتیوانی كردنی دووباره له فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر و سوور بوون و پێداگری له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه و به بێ تاوان ناساندنی له دادگایه‌كی بێ لایه‌ندا راده‌گه‌یه‌نین كه ده‌ستبه‌سه‌ر كردن ، ئه‌شكه‌نجه، كوشتنی چالاكانی سیاسی، مه‌ده‌نی و كولتووری كورد هیچ كات نه‌یتوانیوه نه‌ته‌وه‌ی كورد له داوا ره‌واكانی و له ئامانجه‌كانی پاشگه‌ز بكاته‌وه. ئێمه لێره كه ده‌ڵێن شوێنی جێبه‌جێ كردنی دادپه‌روه‌رییه كۆوه‌بووین و سوور و پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێران، وێڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری له سێداره‌دانی ته‌واوی چالاكه كورده‌كان، له یه‌كه‌مین ده‌رفه‌ت دا هه‌وڵ بدا بۆ دابین كردنی ئازادییه‌كانیان. هه‌روه‌ها راده‌گه‌یه‌نین هه‌رچی له جێبه‌جێ كردنی بڕیاری هه‌ركام له‌وانه‌ی كه بۆیان بڕاوه‌ته‌وه بكه‌وێته‌وه له ئه‌ستۆی به‌رپرسان و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه. به هێزی واژه‌یه‌ك ژیان ده‌ست پێده‌كه‌مه‌وه ئه‌من بۆ ناسینی تۆ له دایك بووم بۆ ئه‌وه‌ی ناوت بێنم: ئازادی. |













