له تۆڵه‌ی مانگرتنه گشتی‌یه‌كه‌ی رۆژی 22ی پووشپه‌ڕ ... دیاری نه‌کراو
گوشار‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی تا ئێستاش بهردهوامهدوا به‌دوای مانگرتنه مه‌زنه‌كه‌ی 22ی پووشپه‌ڕی شار‌و ناچه جۆراوجۆره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گوشار‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر مانگرتوان به شێوازی جۆراوجۆر تا ئێستاش به‌رده‌وامه
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له بۆكانه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتوون، له رۆژی 22ی پووشپه‌ڕه‌وه تا ئێستا نزیك به 100 كه‌س له هاووڵاتیان ده‌سبه‌سه‌ر كراون، كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وانه لاون‌و ده‌وترێ به فه‌رمانی راسته‌وخۆی حه‌سه‌نی عه‌بباسی فه‌رمانداری ئه‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ر كراون، ده‌وترێ به‌شێكی زۆری ده‌سبه‌سه‌ر كراوان بۆ به‌ندیخانه‌كانی ورمێ‌و میاندواو گوازراونه‌ته‌وه. هه‌ر له بۆكان ژماره‌یه‌كی زۆر دوكان داخراون‌و به خاوه‌ن دوكانه داخراوه‌كان وتراوه كه تا دوو حه‌وتوو بۆیان نییه دوكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
له‌شاری شنۆش به بڕیاری فه‌رماندار ژماره‌یه‌كی زۆر دوكان داخراون‌و نزیك به 10 كه‌سیش هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مانگرتنه‌كه‌دا ده‌سبه‌سه‌ر كراون كه تا ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌وان له ده‌ست¬ دا نیه هه‌روه‌ها له شاری سه‌قز كه مانگرتنه‌كه بۆ رۆژی 23ی پووشپه‌ڕ درێژه‌ی كێشا‌و رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دوكان‌و بازاڕ له‌و رۆژه‌دا هه‌روابه داخراوی مانه‌وه‌و هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی چه‌ندین كه‌سی ده‌سبه‌سه‌ر كردوه كه له ژماره‌ی ده‌قیق‌و ناوی ده‌سبه‌سه‌ر كراوان هیچ زانیارییه‌ك له به‌رده‌ست دانییه.
له شاری مهابادیش به‌سیجی‌و به‌كرێگیراوان له نێو شار‌و چه‌ندین گوندی ده‌ورووبه‌ر وه‌كوو گۆپته‌په وێڕای سووكایه‌تی‌و بێ‌حورمه‌تی كردن، قه‌ڵسه‌یان له خه‌ڵك گێڕاوه‌و له چه‌ند شوێنێك بۆ چاوترسێن كردن‌و قه‌ڵسه گێڕان ته‌قه‌یان كردوه. ده‌وترێ له مهابادیش چه‌ند كه‌سێك ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له شاری بانه هه‌ر له رۆژی 22ی پووشپه‌ردا 5 لاوی ئه‌و شاره‌یان ده‌سبه‌سه‌ر كردوه كه ناوی 3 كه‌سیان بریتییه له رێبین رمووزی، سیاوه‌ش خه‌ندانی و هێمن فه‌رهادی و ناوی دوو كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش تا ئێستا نه‌زانراوه.













