هه‌وڵه‌كان بۆ رزگاری گیانی كه‌ماڵ شه‌ریفی هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه ... دیاری نه‌کراو
له رۆژی 10ی پووشپه‌ڕه‌وه كه كه‌مپێنێك بۆ رزگاریی گیانی كه‌ماڵ شه‌ریفی له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات وه‌ڕێكه‌وتووه، تا ئێستا نزیك به 1400 ئیمزا كۆكراوه‌ته‌وه. هه‌رله‌م پێوه‌ندییه‌دا مسته‌فا شه‌ڵماشی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستان له دانیشتنێك دا له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی پارڵمانی برۆكسێل داوای له پارڵمانی ئه‌و وڵاته كرد كه بۆ رزگاریی گیانی كه‌ماڵ شه‌ریفی‌و هه‌موو زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێ‌بكۆشێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شاندێكی كه‌مپێینه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات پێكهاتوو له هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس رێبوار كه‌ریمی‌و دڵشاد جه‌مشیدی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فینلاندیان كرد. شانده‌كه له دانیشتنێك دا له‌گه‌ڵ به‌رپرسی به‌شی ئه‌فریقا‌و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه وێڕای ئاماژه كردن به رابردووی تێكۆشانی رۆژنامه‌وانی كه‌ماڵ شه‌ریفی، ئاگاداریان كرده‌وه كه ئه‌و رۆژنامه‌نووسه به تووندی له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دایه‌و مه‌رگ هه‌ڕه‌شه له گیانی ده‌كات.
شانده‌كه هه‌روه‌ها نامه‌یه‌كیان پێشكه‌ش به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كرد كه له نامه‌كه‌دا داوا له‌و وڵاته كرابوو لێبڕاوانه‌و له رێگای جۆراوجۆره‌وه به فشار هێنان بۆ سه‌ركۆماری ئیسلامی هه‌وڵی ئازادیی رۆژنامه‌نووس كه‌ماڵ شه‌ریفی بدات.













