به تاوانی كورد بوون مافی به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتی توركیای پێ نادرێ ... دیاری نه‌کراو
كوردستان‌و كورد: جه‌عفه‌ر ره‌سووڵی تێكواندۆكاری سه‌ركه‌وتووی كورد سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه له كێبڕكێكانی ئاستی پارێزگا له توركیا پله‌ی یه‌كه‌م وه‌ده‌ست دێنێ، به تاوانی كورد مافی به‌شداریكردن له یارییه‌كانی سه‌راسه‌ری توركیای پێ‌نادرێ. جه‌عفه‌ر ره‌سووڵی له ركه‌به‌رییه‌كانی تێكواندۆ كه له رۆژانی 17و 18 ژوئیه له ئاستی پارێزگاكانی توركیا به‌ڕێوه چوو، توانی له كێشی 67 كیلۆگه‌ره‌م دا پله‌ی یه‌كه‌م وه‌ده‌ست بێنێ. به‌ڵام هه‌ر پاش ته‌واو بوونی یارییه‌كان به تاوانی كورد بوون پێی راگه‌یه‌ندرا كه جگه له‌وه‌یكه ناتوانێ له یارییه سه‌راسه‌رییه‌كان له ئاستی توركیا به‌شداری بكا، ته‌نانه‌ت بۆی نییه له‌وه به‌دوا له هیچ ركه‌به‌رییه‌ك له‌و وڵاته‌دا به‌شداری بكا. ئه‌م بڕیاره‌ش پاش ئه‌وه هات كه زۆربه‌ی تیمه به‌شداربووه‌كان به هۆی ئه‌وه كه هاوڵاتی توركیا نیه سكاڵایان به دژی تۆمار كردبوو.
شایانی باسه جه‌عفه‌ر ره‌سووڵی سالِی رابردوو له یارییه‌كانی سه‌راسه‌ری توركیا پله‌ی یه‌كه‌می وه‌ده‌ست هێنا.
جه‌عفه‌ر ره‌سووڵی ساڵی 1360ی هه‌تاوی له گوندی تورجانی ناوچه‌ی بۆكان له دایك بووه‌و ساڵی 1378 بۆته پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و له ساڵی 1382 وه‌وه تا ئێستا له وڵاتی توركیا نیشته‌جێیه.













