گیرانی چه‌ند هاووڵاتی گوندی زه‌رده له ناوچه‌ی داڵاهۆ ... دیاری نه‌کراو
ڕۆژی پینجشه‌ممه 17-07-2008 له کاتژمێر پێنجی پاش‌نێوه‌ڕۆ ژماره‌یه‌کی زۆر له هێزی تایبه‌تی به ناوی یه‌کانی ویژه‌ی کۆماری ئیسلامی له گه‌ڵ ئیتلاعاتی کرماشان و کرندی خۆرئاوا هێرش ده‌که‌نه سه‌ر گوندی زه‌رده له ناوچه‌ی داڵه‌هۆ.ئه‌م هێزه‌ی ڕێژیم که پێکهاتبوون له 26 ماشینی پڕ له کۆماندو، ده‌وری گۆندی زه‌رده ده‌گرن و به جارێک شه‌ست کۆماندو هه‌ڵده‌کوتنه سه‌ر ماڵی کاک سه‌فیار سه‌فه‌ری و سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌ده‌نه به‌ر لێدان و ته‌واوی ماڵه‌که‌یان ده‌پشکێنن. هێزه‌کانی ئیتلاعاتی به بێ گوێ دانه بارودۆخی له‌شساغی کاک سه‌فیاری 80 ساڵان، به‌وپه‌ڕی بێ‌حورمه‌تیه‌وه ده‌یگرن و پێی ڕاده‌گه‌ێنن که کوڕه‌کانت که دژه شۆڕشن له ناوچه‌ن و ده‌بێ شوێن و جێگای ئه‌وانمان پێ بڵێ و هه‌واڵمان پێ بده‌ی، ئه‌وجار جه‌لال سه‌فه‌ری و که‌یومه‌رس سه‌فه‌ری دوو کوڕی کاک سه‌فیار ده‌گرن و قۆڵبه‌ستیان ده‌که‌ن. ئه‌وه له حاڵێکدایه که که‌یومه‌رس که‌م ئه‌ندامه و پێویستی به یارمه‌تی ڕۆژانه هه‌یه. هه‌ربه‌وه‌ش ڕازی نابن و ده‌ڵێن که یه‌کێک له کوڕه‌کانت برینداره‌و بۆ ده‌رمانکردن هێناویانه‌ته ئێره. هه‌ربۆیه‌ش هه‌موو ژووره‌کانی ماڵه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێن به هیوای دۆزینه‌وه‌ی برینداره‌کان. بێجگه له‌وه‌ش هه‌رچی که‌ره‌سته‌ی کامپیوتیر، سی دی، نه‌واری ویدیوکامێرا، ئانتینی ته‌له‌ڤیزیون و زۆر که‌لوپه‌لی دیکه به تاڵان ده‌به‌ن. هاوکاتیش سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی کاک سه‌فیار بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر به بارمته ده‌گرن. پاش پشکنین و گه‌ڕانی ماڵ و ده‌وروبه‌ری ماڵه‌که و بی ئاکام بوونی پشکنینه‌که‌یان بۆ دۆزینه‌وه‌ی برینداری خه‌یاڵی، سێ که‌سیان به ناوه‌کانی کاک سه‌فیار سه‌فه‌ری، کاک جه‌لالی سه‌فه‌ری و کاک که‌یومه‌رسی سه‌فه‌ری ده‌گرن و له گه‌ڵ خۆیان ده‌یانبه‌نه ئیتلاعاتی شاری کرندی ڕۆژئاوا. ئه‌مه یه‌که‌م جار نییه که بنه‌ماڵه‌ی کاک سه‌فیار ده‌که‌ونه به‌ر ڕق و کینه‌ی کۆنه‌پارێزان و له ڕابردوشدا به ده‌یان جار گیراون و له زیندان کراون و شوێنی ئه‌شکه‌نجه‌ی کاربه‌داستانی کۆماری ئیسلامی به جه‌سته‌ی زۆربه‌یانه‌وه هه‌ر ماوه.
شایانی باسه که به پیی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی که گه‌یشتوون ژۆماره‌یه‌ک له هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له نێوان گۆنده‌کانی زاوڵه و دۆشه‌میان له ناوچه‌ی گۆران کوژراون و بریندار بوون که کۆژرانی 9 که‌سیان پشتڕاست کراوه‌ته‌وه. هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه ئه‌و گورزه سه‌ربازیه له لایان پێشمه‌رگه‌کانی پارتی ژیانی ئازادی، "پژاک"وه له هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی وه‌شێندراوه.













