26 ماشینی پڕ له كۆماندۆ بۆ ده‌سبه‌سه‌ركردنی بریندارێك هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ئاوایی‌یه‌كی داڵاهۆ ... دیاری نه‌کراو
كوردستان‌و كورد: رۆژی پێنج شه‌مه,27ی پووشپه‌ڕ 26 ماشینی پڕ له كۆماندۆی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی هه‌ڵده‌كووتنه سه‌ر ئاوایی زه‌رده‌ی ناوچه‌ی داڵاهۆبه پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به "كوردستان‌و كورد" گه‌یشتوون، به‌شێك له‌و هێزانه ده‌وری ئاوایی ده‌گرن‌و به‌شێكی دیكه‌ش كه ده‌وترێ نزیك 60 كه‌س ده‌بوون، به مه‌به‌ستی ده‌سبه‌سه‌ر كردنی برینداره‌كه به‌جارێك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵی هاووڵاتییه‌ك به ناوی سه‌فیار سه‌فه‌ری‌و ده‌ست ده‌كه‌ن به ئازار‌و ئه‌زییه‌ت‌و كوته‌ككاری ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه له بنه‌ڕه‌ت دا هیچ بریندارێك نه له ماڵی ئه‌وان‌و نه له ئاواییه‌كه‌دا هه‌بووه.
ئه‌و هێزانه بێ ره‌چاو كردنه باری له‌ش ساخی سه‌فیاری 80 ساڵان، پاش ئازار‌و ئه‌زیه‌تێكی زۆر پێی راده‌گه‌یه‌نن كه دوو كوڕی ناوبراو دژی شۆڕشن‌و ده‌بێ شوێن ئه‌وانمان پێ بڵێی. هه‌روه‌ها ئه‌و هێزانه دوو كوڕی سه‌فیار كه ده‌وترێ یه‌كێكیان كه‌م ئه‌ندامه هاوڕێ له گه‌ڵ دوو كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی جه‌ڵال‌و كیومه‌رس سه‌فه‌ری ده‌سبه‌سه‌ر‌و ره‌وانه‌ی زیندانی ئیتلاعاتی كه‌ره‌ندی رۆژئاوا ده‌كه‌ن.
شایانی باسه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا ئه‌وا چه‌ندین جاره بنه‌ماڵه‌ی سه‌فیار سه‌فه‌ری ده‌كه‌ونه به‌ر هێرشی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه ده‌سبه‌سه‌ر‌و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن.













