كه‌مپێینی ئیمزا كۆكردنه‌وه له قوریچا بۆ رزگاری گیانی ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی وه‌ڕێكه‌وت ... دیاری نه‌کراو
كوردستان‌و كورد: به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له دێوڵانه‌وه ده‌ست " كوردستان‌و كورد" كه‌وتوون، له شارۆچكه‌ی قوریچا كه‌مپێنێكی ئیمزا كۆكردنه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌ه‌ی حوكمی ئێعدامی ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی،مامۆستای قوتابخانه‌كانی ئه‌و شارۆچكه‌یه وه‌ڕێكه‌وتووه. تا ئێستا زیاتر له 1300 ئیمزا له نێو دانیشتوانی قوریچا كۆكراوه‌ته‌وه‌و بڕیاره ئیمزاكان هاوپێچ له گه‌ل نامه‌یه‌كدا بۆ شاهروودی به‌رپرسی ده‌زگای دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی ره‌وانه بكرێ.
ده‌وترێ له رۆژی بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌رچوونی حوكمی ئێعدام بۆ ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی، وه‌زعی شارۆچكه‌ی قوریچا نا ئارامه‌و خه‌ڵك نیگه‌رانی به‌ڕێوه‌چوونی حوكمی ئێعدامی ناوبراون.
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نوه‌ر حوسێن په‌ناهی به تۆمه‌تی هه‌نگاونان دژی ته‌ناهی نه‌ته‌وه‌یی‌و شه‌ڕ له گه‌ڵ خودا له لایه‌ن دادگای شۆڕشی شاری سنه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرا.













