خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به مانگرتنێكی گشتی یادی رێبه‌ری مه‌زنی گه‌له‌كه‌یان به‌رز راده‌گرن ... دیاری نه‌کراو
كوردستان‌و كورد: به پێی ئه‌و هه‌واڵ‌و زانیارییانه‌ی كه له شار‌و ناوچه جۆراوجۆره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ماڵپه‌ڕی "كوردستان‌و كورد" گه‌یشتووه، ئه‌وڕۆ 22ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی تێكۆشه‌ر‌و خۆڕاگری كوردستان ئه‌مه‌گناسانه به مانگرتنێكی گشتی یادی رێبه‌ری مه‌زن‌و هه‌رگیز نه‌مری گه‌لی كورد، شه‌هید دوكتور قاسملوویان به‌رز راگرت‌و په‌یمانی وه‌فادارییان به ئامانج‌و رێبازی ئه‌و شه‌هیده مه‌زنه‌ی گه‌له‌كه‌مانیان نوێ كردوه. به پێی هه‌واڵه‌كان خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه، سه‌قز، بانه، ئیلام، كرماشان، ورمێ، بۆكان، مه‌هاباد، كامیاران، شنۆ، نه‌غه‌ده، سه‌رده‌شت، ره‌به‌ت، سه‌ڵماس، ماكۆ، سه‌رپێڵی زه‌هاو، پاوه، جوانڕۆ، روانسه‌ر، سه‌لاسی باوه‌جانی، قه‌سری شیرین، هه‌رسین، سه‌حنه، مه‌ریوان، ماكۆ، خۆی، كه‌نگاوه‌ر، دیوانده‌ره، داڵاهۆ‌و... له مانگرتنێكی گشتی¬دا سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی دووكان‌و بازاڕه‌كانیان داخست. هه‌روه‌ك پێشتر له هه‌واڵه‌كان دا بڵاومان كرده‌وه رێژیم هێزێكی زۆری له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانه‌وه ره‌وانه‌ی شاره‌كانی كوردستان كردوه‌و له شه‌قام‌و مه‌یدانه‌كان دا ده‌گه‌ڕێن‌و هه‌ڕشه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه دووكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر نا دواتر مۆڵه‌تنامه‌ی كاركردنیان لێ ده‌ستێننه‌وه. له شاری بۆكان گووشاری هێزه ئه‌منییه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر خاوه‌ن دووكانه داخراوه‌كان له چه‌ند شوێنی شاردا ئاڵۆزی لێكه‌وته‌وه‌و خه‌ڵكی قاره‌مانی ئه‌و شاره هێرشیان كردۆته سه‌ر ئه‌و هێزانه‌و له شوێنه‌كه وه‌ده‌ریان ناون. له شاری سه‌قزیش هێزه‌كانی رێژیم به هه‌مان هه‌ڕه‌شه هێرشیان كرده دووكانداره‌كان، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌و هێزانه له به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی پۆڵایین‌و باوه‌ڕی قووڵی خه‌ڵك به رێبازی قاسملوو بێ كه‌ڵك بووه‌و كه‌س هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی به هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه. له لایه‌كی دیكه‌وه له شاره‌كانی ورمێ‌و نه‌غه‌ده هه‌واڵمان پێ گه‌یشتووه كه ئه‌و ساڵ به پێچه‌وانه‌ی ساڵانی رابردوو به‌شێكی به‌رچاو له دانیشتووانی ئازه‌ری زمانی ئه‌و دوو شاره به مانگرتنه‌كه‌وه په‌یوه‌ست بوون‌و وێڕای گه‌لی كورد رێزیان له یاد‌و بیره‌وه‌ری شه‌هیدانی كاره‌ساتی ڤییه‌ن گرت‌و تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی كۆماری ئیسلامیان مه‌حكووم كرد. له شاری سنه‌ی خۆڕاگریش كه هه‌ر له به‌ره‌به‌یانییه‌وه كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی نائاسایی به‌سه‌ر شاردا زاڵ بوو، خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی ئه‌و شاره‌ش بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی بانگه‌وازی حیزبی دێموكراتی كوردستان له كاتژمێر 9ی سه‌ر له به‌یانییه‌وه به‌ره به‌ره دووكانه‌كیان داخست. تا ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه ده‌وترێ كه ئێستا شاری سنه له مانگرتنێكی گشتتی دایه‌و هێزه‌كانی رێژیمیش ماڵ به ماڵ ده‌چن‌و داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه دووكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه. خه‌ڵكی دێموكرات په‌روه‌ری مه‌هابادیش هه‌ر له به‌ره‌به‌یانییه‌وه له مانگرتنی گشتی‌دا به‌سه‌ر ده‌باو هێزه‌كانی رێژیمیش به‌سه‌ر ته‌واوی شه‌قام‌و كۆڵانه‌كانی شاردا بڵاو بوونه‌ته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه ده‌بێ مانگرتنه‌كه‌یان بشكێنن. شایانی باسه پاش هێرشی دوێنێ شه‌و بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ره‌كی به‌سیج له شاری مه‌هاباد هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ترسیان لێ نیشتووه‌و له ئه‌گه‌ری راپه‌ڕینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره ده‌ترسێن. هه‌واڵه‌كان له شاره‌كانی ره‌به‌ت، شنۆ، سه‌رده‌شت‌و پیرانشاریش ئاماژه به مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری خه‌ڵكی ئه‌و شارانه ده‌كه‌ن‌و خه‌ڵك بێ هیچ ترسێك له هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیم یه‌كگرتووانه به‌ده‌نگ بانگه‌وازی حیزبی دێموكراتی كوردستان بۆ به‌رزراگرتنی یادی شه‌هید دوكتور قاسملووه هاتوون. ![]() |














