به‌شداریی له 33 هه‌مین ساڵرۆژی دامه‌زرانی یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستان له شاری ئۆرێبرۆی سوید ... دیاری نه‌کراو
له سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی که‌رتی سێی رێکخستنی یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستان له شاری ئۆرێبرۆی سوید، هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان سه‌ر به کۆمیته‌ی ئۆرێبرۆ رۆژی شه‌ممه رێکه‌وتی 31/5/2008 کاتژمێر 6 ی دوانیوه‌رۆ ئاماده‌ی ئاهه‌نگی 33 ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستانیان کرد و له لایه‌ن به‌رپرسانی یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستانه‌وه به گه‌رمی پێشوازی کران. |
کۆمیته‌ی ئۆرێبرۆ له بروسکه‌یه‌کی پیرۆزباییدا که به بۆنه‌ی 33 ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستان ئاماده‌ی کردبوو و پێشکه‌شی به‌رێوه‌به‌رانی به‌رنامه‌ی جه‌ژنه‌که‌ی کرد ، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی و رێزی له فیداکاریی و خه‌بات و تێکۆشانی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستان گرت. به‌رنامه‌که به خوێندنه‌وه‌ی په‌یام و شیعر‌و گۆرانی و هه‌ڵپه‌رکێ تا دره‌نگانێکی شه‌و درێژه‌ی کێشا، هه‌ر له‌و به‌رنامه‌یه‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تیی بواری جیاجیا که له هه‌رێمی ئۆرێبرۆ ده‌ژین، خه‌ڵاتیان پێشکه‌ش کرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستان
کۆمیته‌ی ئۆرێبرۆ
31/5/2008
ئه‌وه‌ش ده‌قی په‌یامی کۆمیته‌ی ئۆرێبرۆ بۆ یادی 33 ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌کییه‌تی:
هاورێیانی که‌رتی سێی رێکخستنی یه‌کییه‌تی نیشتمانی کوردستان!
وێرای رێز‌و سڵاوی برایانه!
33 ساڵ خه‌بات و تێکۆشانی پڕ له شانازی و هه‌ورازو نشێو، سی و سێ ساڵ کۆڵنه‌دان و نه‌سره‌وتن، خۆی نیشانه‌ی شێلگیر بوون و سوور بوونی یه‌کییێتی‌یه‌که‌تانه له سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی مافی ره‌واو زه‌وتکراوی گه‌له‌که‌مان.
یه‌کییه‌تی نیشتمانی له کاتێکدا ئه‌و رۆژه مێژوویی‌یه جێژن ده‌گرێ که شان به شانی حیزبی برا، پارتی دێموکراتی کوردستان و باقی رێکخراوه شۆرشگێره‌کانی‌تر له به‌شێک له کوردستانی ئازیزمان(باشوور) له وڵاتی عێراقی فیدراڵ‌دا به‌و په‌ڕی به‌رپرسایه‌تی‌یه‌وه ده‌وڵه‌تداری ده‌کاو به پاڵپشتی یه‌کتر له لو‌تکه‌ی سه‌رکه‌وتن و سه‌قامگیربوون نزیک ده‌بنه‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئێمه‌ش وه‌ک کۆمیته‌ی هه‌رێمی ئۆرێبرۆی حیزبی دێموکراتی کوردستان و هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانمان، پڕ به‌دڵ پیرۆزبایی ئه‌م رۆژه مێژوویی‌یه‌تان پێ ده‌ڵێین و به کرده‌وه‌ش له زۆر قۆناخ دا پشتیوانی و هاوخه‌باتی خۆمان دووپات ده‌که‌ینه‌وه.
سه‌رکه‌وتوبن له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی هه‌موو مافه ره‌واکانی گه‌له‌که‌مان‌دا.
کۆمیته‌ی هه‌رێمی ئۆرێبرۆی