سوپای قودس خوولی راهێنانی كار تیرۆریستی له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ده‌كاته‌وه ... دیاری نه‌کراو
سوپای قودس خوولێكی راهێنان بۆ كاری تیرۆریستی له نێوان گونده‌كانی "نه‌لاس"و "شینوێ"ناوچه‌ی سه‌رده‌شت كردۆته‌وه‌و 15 تیرۆریست له‌و خووله‌دا به‌شدار بوون.كوردستان‌و كورد: سوپای قودس لكی ده‌ره‌وه‌ی سوپای پاسداران له‌م دوایانه‌دا له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت خوولێكی راهێنان بۆ كاری تیرۆریستی له نێوان گونده‌كانی "نه‌ڵاس"و "شینوێ" كردۆته‌وه‌و 15 تیرۆریست له‌و خووله‌دا به‌شدار بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌م خووله به سه‌رپه‌رشتی كه‌سێك به ناوی "حاجی ره‌زا ره‌زایی" به‌ڕێوه دهچێو دوو كه‌سی دیكه‌ش به ناوه‌كانی حاجی قودرهتو ره‌سووڵ نه‌جیبی یاریده‌ده‌ری ناوبراون‌و هه‌روه‌ها چه‌ند به‌كرێگیراوێكی خۆجێیش هاوكارییان ده‌كه‌ن. تا ئێستا نه‌زانراوه ئه‌و 15 تیرۆریسته بیانین یا خه‌ڵكی ئێرانن، به‌ڵام ئه‌و سه‌رچاوه باوه‌ڕپێكراوه‌ی كه ئه‌م زانیارییانه‌ی به "كوردستان‌و كورد" راگه‌یاند پێی وتین كه زیاتر گومانی ئه‌وه ده‌كرێ كه ئه‌و 15 كه‌سه سه‌ر به ئه‌نسارولئیسلام بن‌و پاش ته‌واو بوونی خووله‌كه بۆ كاری تیرۆریستی‌و تێكده‌رانه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق بكرێن.
سوپای قودس له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مریكاوه خراوه‌ته لیسته‌ی تیرۆره‌وه‌و تاوانبار كراوه كه یارمه‌تی میلیشا شێعه‌كان‌و گرووپه تیرۆریستییه‌كانی دیكه‌ی ناو عێراق دهكاتو چه‌ند حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ر نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی لێژنهیهكیدا كه كار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنتانه بكات كه رۆڵی تێكده‌رانه‌ی سوپای قودس‌و ئێران له عێراق دا ده‌سه‌لمێنێ.












