رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی پشتیوانی خۆی له فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر ده‌ربڕی ... دیاری نه‌کراو
رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی به راگه‌یه‌نراوێك نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به حوكمی ئێعدامی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر كه چه‌ند رۆژ له‌مه‌و به‌ر حوكمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه پشت راست كرایه‌وه، ده‌ربڕی.كوردستان‌و كورد: به‌دوای پشتڕاست كرانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدامی فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر له‌لایه‌ن وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه له رێكه‌وتی حه‌وتی جۆزه‌ردان، رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له راگه‌یه‌نراوێك دا نیگه‌رانی خۆی له ئه‌گه‌ری ئێعدامی ناوبراو له ماوه‌یه‌كی نزیك دا ده‌ربڕی.
فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر كه به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا‌و پێوه‌ندیی كردن به حیزبێكی كوردییه‌وه ئه‌و حوكمه‌ی له لایه‌ن لكی 30 دادگای شۆڕشه‌وه له رێكه‌وتی 6ی بانه‌مه‌ڕی 1386 به سه‌ردا سه‌پا، رۆژی حه‌وتی جۆزه‌ردانی 1387 له‌لایه‌ن وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌رییه‌وه پشت راست كرایه‌وه. هاوكات دوو كه‌سی دیكه‌ش به ناوه‌كانی عه‌لی حه‌یده‌ریان‌و فه‌رهاد وه‌كیلی كه له‌گه‌ڵ فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر پووشپه‌ڕی 1385 له تاران ده‌سبه‌سه‌ر كراون، وێده‌چێ به 10 ساڵ زیندان حوكم درابن، به‌ڵام رێكخراوه‌كانی لایه‌نگری مافی مرۆڤ نیگه‌رانن كه ئه‌و دوو كه‌سه‌ش به ئێعدام مه‌حكووم كرابێتن.
پێویسته بگوترێ فه‌رزاد كه‌مانگه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له زیندانه‌كانی سنه، كرماشان‌و تاران راگیراوه‌و به‌رده‌وام له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی تونددا بووه، به جۆرێك كه ناوبراو به‌و هۆیه‌وه لاق‌و ده‌ستێكی له‌رزۆك بوون.












