ئیتلاعاتی مهاباد هێز ره‌وانه‌ی عێراق، فه‌له‌ستین‌و لوبنان ده‌كات ... دیاری نه‌کراو
به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری تێكده‌رانه‌و توندوتیژیی ئیتلاعاتی شاری مهاباد به هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ‌و ئیرشادی ئه‌و شاره هێز ئاماده ده‌كات‌و ره‌وانه‌ی ناو عێراق، فه‌له‌ستین‌و لوبنانیان ده‌كات.كوردستان‌و كورد: به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراوه‌وه به "كوردستان‌و كورد" گه‌یشتوون، ئیتلاعاتی مهاباد به داڕشتنی پیلانێكی نوێ به هاوكاری ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ‌و ئیرشادی ئیسلامی ئه‌و شاره ئاماده‌كاری بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هێزی تیروریستی‌و ره‌وانه كردنیان بۆ وڵاتانی عێراق، فه‌له‌ستین‌و لوبنان ده‌كات.
له‌م پیلانه نوێیه‌دا مه‌لایه‌كی دانیشتووی مهاباد به ناوی مه‌لا قادری سۆهرابی راسپێردراوه كه كار له سه‌ر فه‌قێ لاوه تووندره‌وه‌كان بكات‌و له باری فیكری‌و ره‌وانییه‌وه به ناوی ئه‌ركی ئیسلامییه‌وه ئاماده‌ی كاری تیروریستیان بكات. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه به‌ڵێنی هاوكاری مادی له چه‌شنی یارمه‌تی مانگانه 500هزار تمه‌ن‌و هه‌روه‌ها دابین كردنی خانوو كه‌ل‌و په‌لی ناو ماڵیان پێدراوه.
ده‌وترێ له جێبه‌جێ كردنی ئه‌م پیلانه‌دا ئیتلاعات‌و ئیداره‌ی ئیرشادی مهاباد چه‌ند فه‌قێیه‌كیان له مزگه‌وتی سوور راهێناوه تا بتوانن كار له سه‌ر فه‌قێ لاوه‌كان‌و هه‌روه‌ها لاوه فریوخواردووه‌كان بكه‌ن‌و به شوێنی پێوه‌ندیداریان بناسێنن.
شایانی باسه ماوه‌یه‌ك كار به‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی به داڕشتنی پیلانی جۆراوجۆر كار له سه‌ر تووندڕه‌وه ئیسلامییه‌كانی كوردستان ده‌كا‌و هه‌روه‌ك ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بڵاویان كرده‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م پیلانه ئیتلاعات ئاماده‌كاری بۆ دامه‌زراندنی گرووپی "گلاب كردستان" ده‌كا كه ئامانج له مه‌ش به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستانه.












