فستیڤاڵی كولتووری هه‌ورامان به‌ڕێوه چوو ... دیاری نه‌کراو
كوردستان‌و كورد: له ژێر دروشمی"له سایه‌ی ئازادی‌و ده‌روازه‌ی كولتووره‌وه ده‌چینه‌وه نێو جوانییه‌كانی هه‌ورامان"فستیڤاڵی كولتووری هه‌ورامان دوێنێ 30/5/2008 له ئه‌حمه‌دئاوا‌و چۆمی زه‌ڵم به به‌شداری جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌ڕێوه چوو
له‌م فستیڤاڵه‌دا كه بۆماوه‌ی یه‌ك رۆژ بوو‌و له لایه‌ن مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری هه‌ورامان به هاوكاری پارێزگاری سلێمانی‌و چه‌ند سه‌نته‌رێكی رۆشنبیری ده‌ڤه‌ره‌كه به‌ڕێوه چوو، سه‌ره‌تا "جه‌میل هه‌ورامی" په‌یامی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فستیڤاڵی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد. ناوبراو له په‌یامه‌كه‌یدا وێڕای به‌خێرهێنانی میوانه‌كان ئاماژه‌ی به مێژوو، جوگرافیا، زمان‌و كولتوور‌و ... هه‌ورامان كرد‌و به‌ناوی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فستیڤاڵه‌كه‌وه داوای له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه زیاتر ئاوڕ له ناوچه‌كه‌یان بدرێته‌وه‌و بایه‌خی تایبه‌تی پێبده‌ن. له‌م فستیڤاڵه‌دا كه كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ناودارو ناسراو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شداری بوون، چه‌ندین گرووپی هونه‌ری به‌ناوه‌كانی "حوجره‌و خه‌تمه‌ی خانقا، دیوانی جافرسان، دیوانی محموود خانی دزڵی، ماڵی بێسارانی، ماڵی سه‌یدی هه‌ورامی، ماڵی مه‌وله‌وی، ماڵی قسه‌خۆشان، ماڵی گۆرانیبێژان، بووكه بارانێ، گسكدانی باخه‌كان‌و..." چالاكی‌و كاره‌كانی خۆیان به شێوازی جیا جیا نواند‌و سه‌رنجی ئاماده‌بووان‌و به‌شدارانی فستیڤاڵه‌كه‌یان بۆ لای خۆیان راكێشا. جێی ئاماژه‌یه كه نوێنه‌ر هه‌ركام له گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان له فستیڤاڵه‌دا به‌شدار بوون‌و به‌شێوه‌ی تایبه‌تی هه‌ورامان ئاماده‌كردنی خورادنی میوانه‌كانیان وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو. ئه‌ندامێكی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری فستیڤاڵه‌كه له‌م باره‌وه به "كوردستان‌وكورد"ی راگه‌یاند كه هه‌ر به‌و جۆری له دروشمه‌كه‌ماندا هاتووه ئێمه مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه بگه‌ڕێنه‌وه ناوجوانییه‌كانی هه‌ورامان‌و ئه‌و تایبه‌تبه‌ندیانه‌ی كه پێویستن ئاوه‌ڕیان لێبدرێته‌وه و ئه‌م فستیڤاڵه‌ش لاساییكردنه‌وه‌ی كاری كه‌س‌و شوێنپێ هه‌ڵگرتنی خه‌ڵكیتر نییه و به نمایشكردنی كولتوورێكی نیشته‌جێبوو كه به‌پێی زۆرێك له سه‌رچاوه مێژووییه‌كان زیاتر له شه‌ش هه‌زار ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی، كولتوورێك كه میراتگری ره‌گه‌زه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی "زمان‌و دین‌و پیشینه‌ی مێژوویی" گه‌لی كورده . |
Saturday 31 May 2008 - 15:25:23 |













