كتێبی" ئێش‌و مه‌رگی ره‌حمانی كوردان" به چاپ ده‌گا ... دیاری نه‌کراو
هاوكات له‌گه‌ڵ نۆزده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هید كرانی، دوكتور قاسملو رێبه‌ری پێشووی حیزبی دێموكراتی كوردستان له ڤییه‌نی پێته‌ختی ئوتریش، نووسه‌رێكی وێنزۆئێلایی كتێبێك له سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تیه مه‌زنه به چاپ ده‌گه‌یه‌نێ.كوردستان‌و كورد: نووسه‌رێكی وێنزۆئێلایی به ناوی خاتوو "كارۆل برۆنهۆبه‌ر" له نۆزده‌یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هید كرانی رێبه‌ری حیزبی دێموكرات، دوكتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو، كه ساڵی 1368 له ڤییه‌نی پێته‌ختی نه‌مسا له رێگه‌ی ده‌ست‌و پێوه‌نده‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه تیرۆر كرا، به مه‌به‌ستی چاپ كردنی كتێبه‌كه‌ی خۆی به ناوی "ئێش‌و مه‌رگی ره‌حمان كوردان" سه‌ردانی كتێبخانه‌ی "ئاڵفا"ی كرد، ئیدیتۆری كتێبخانه‌كه كه به‌زمانی ئیسپانی كتێبه‌كه چاپ ده‌كا به‌و پرسیاره وڵامی نووسه‌ری كتێبه‌كه‌ی داوه كه كێ خه‌می كوردان ده‌خوا؟ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش كتێبه‌كه چاپ ده‌كا.
كارۆڵ 1985 له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌گه‌ڵ نه‌مر دوكتور قاسملوو چاوپێكه‌وتنی هه‌بووه‌و چه‌ندین جاریش له ئورووپا سه‌ردانی كردوه.
ئه‌و نووسه‌ره بۆ نووسینی كتێبه‌كه‌ی سه‌ردانی چه‌ندین كه‌سایه‌تی گه‌وره له‌وانه بێرنارد كۆشنێر‌و پیته‌ر پیلز پارلمانتاری سه‌وزه‌كانی ئوتریشی كردوه‌و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی له زمانی شایه‌تحاڵ‌و ئاگادارانی تیرۆری د. قاسملوو‌و د. شه‌ره‌فكه‌ندی له كتێبه‌كه‌ی‌دا هێناوه‌و هه‌موو بانگه‌شه‌كانی نێو كتێبه‌كه‌ی به به‌ڵگه‌وه سه‌لماندوه.












