راستكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێكی "كوردستان‌و كورد" ... دیاری نه‌کراو
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌واڵێكمان له ژێر سه‌ردێڕی" ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی قۆناخی دووی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی له میاندواو به‌تاڵ ده‌كرێته‌وه
" بڵاو كرده‌وه كه له‌ودا به هه‌ڵه وتبوومان مه‌لامحه‌مه‌دی میرزایی كورده‌و پێده‌چێ ته‌نیا هۆی ئه‌گه‌ری به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌كانی میاندواو، ساین قه‌ڵا‌و تیكاب كورد بوونی ناوبراو بێ. به‌ڵام به پێی هه‌ندێك زانیاری وردتر كه به "كوردستان‌و كورد" گه‌یشتووه ئه‌وه راست نییه، به‌ڵكوو ناوبراو ئازه‌ری زمانه‌و كه‌سێكی خۆشناویش نییه. بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌گه‌ری به‌تاڵ كرانه‌وه‌ی ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش پێوه‌ندی به ساخته‌كاری‌و شانتاژی ناوبراو له كاتی ململانێی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌یه. ده‌وترێ ناوبراو له پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ده‌نگی زیاتر له ناوی مه‌لایه‌كی هاوناوی خۆی به ناوی مه‌لا محه‌مه‌دی میرزایی كه له یه‌كێك له ئۆرگانه‌كانی رێژیم كار ده‌كا، كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. هه‌روه‌ها ناوبراو كه دانیشتووی تارانه، له هه‌ڵبژاردنه‌كان دا خۆی به "تورك ئۆغڵی" واته كوڕی تورك ناساندووه.
به پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له ناوچه‌ی میاندواو، سایین قه‌ڵا‌و تیكابه‌وه به ده‌ستمان گه‌یشتووه ناساندنی ناوبراو به كورد له‌لایه‌ن ماڵپه‌ڕی "كوردستان‌و كورد"وه له‌لایه‌ن خوێنه‌رانی به‌ڕێزه‌وه ره‌خنه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان گیراوه.
ئێمه به‌م چه‌شنه وێڕای راستكردنه‌وه هه‌واڵه‌كه داوای لێبوردن له هه‌موو خوێنه‌رانی به‌ڕێزی "كوردستان‌و كورد" ده‌كه‌ین.
ماڵپه‌ڕی كوردستان‌و كورد