پێکهێنانی کۆنفه‌رانسێکی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ پێشکه‌وتنی عێراق له ستۆکهۆڵم ... دیاری نه‌کراو
کۆبوونه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر پێشکه‌وتنه‌کانی عێراق و هه‌ڵسه‌نگاندنی نیاز و خواسته‌کانی یارمه‌تی کردن به عێراق له لایه‌ن نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تانی به‌شدار له‌و کۆنفه‌رانسه دا ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کرد.نوێنه‌ری نێزیک به 100 وڵات ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێکه‌وتی 29ی مای 2008 له پیته‌ختی وڵاتی سوێد له شاری ستۆکهۆڵم به مه‌به‌ستی تاوتوؤ کردنی مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ندی‌دار به عێراق کۆبوونه‌وه، ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌ک ساڵه‌ی کاروباری عێراق و هاوکاری و یارمه‌تی ده‌وڵه‌تانی به‌شدار پێکهاتووه.
دوای کونفه‌رانسی شرم الشێخ له میسر ئه‌وه یه‌که‌مین کۆنفه‌رانسی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه که بۆ یارمه‌تی کردن به عێراق به‌رێوه ده‌چێ، له کۆنفه‌رانسی شرم الشێخ دا به‌رنامه‌یه‌کی 5 ساڵه بۆ گه‌شه کردنی ئابووری و دابین کردنی ئاشتی له عێراق دا له نێوان نوێنه‌ری عێراق و ده‌وڵه‌تانی به‌شدار دا واژو کرا بوو. نوێنه‌رانی زیاتر له شه‌ست ده‌وڵاتی به‌شدار له کۆنفه‌رانسی شرم الشێخ دا به‌ڵێنیان دا یارمه‌تی به عێراق بکه‌ن و له هه‌مان کاتدا له سی میلیارد له قه‌رزه‌کانی عێراق خۆش ببن.
کۆنفه‌رانسی ستۆکهۆڵم به سه‌رپه‌ره‌ستی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و بان کی‌مون به‌رپرسی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رێوه ده‌چێ و کاروباری یه‌ک ساڵی عێراق له‌م کۆنفه‌رانسه دا پێشکه‌ش ده‌کرێ.
ئێستافان دیمیستورا، دیپلۆماتی سوێدی و نوینه‌ره‌ی تایبه‌تی به‌رپرسی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کاروباری عیراق دا، ئه‌و کۆنفه‌رانسه‌ی زۆر به گرنگ ناو برد و وتی بریاره‌کانی ئه‌م کۆنفه‌رانسه‌ی به نوقته گۆرانێکی مێژووی عێراق وه‌سف کرد. ئێستافان دیمیستورا وتی ئاڵ‌وگۆڕه‌کانی ئه‌مڕۆ دوو شت دیاری ده‌کا یا ئه‌وه‌یه که عێراقی ئه‌مرۆ به عێراقێکی پڕ له ئاسایش ئه‌منیه‌ت وبه توانا گۆڕانی به‌سه‌ر دا دێت و یا تووشی هه‌رج‌وومه‌رج و گرژی ده‌بێت.
دیاره له‌م کۆنفه‌رانسه نێونه‌ته‌وه‌یه دا که سه‌باره‌ت به کاروباری عێراق پێکهاتووه، نوێنه‌ری ئه‌مریکا و ئێرانیش به‌شدارن، پێکهێنه‌رانی ئه‌و کۆنفه‌رانسه ده‌ڵێن که هه‌م ئه‌مریکا و هه‌م ئێران به دوو وه‌ڤدی زۆره‌وه به‌شداریان له‌م کۆنفه‌رانسه دا کردووه، وه‌ڤدی ئه‌مریکا به سه‌رۆکایه‌تی کاندولیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و وه‌ڤدی ئێرانیش به سه‌رۆکایه‌تی مه‌نوچێهر موته‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌شداریان کردووه و هیچ هه‌واڵێک له پێکه‌وه دانیشتن یا چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر له میانه‌ی ئه‌و کۆنفه‌رانسه دا بۆ گفتۆگۆ کردن، نه‌بیستراوه.
دوای کونفه‌رانسی شرم الشێخ له میسر ئه‌وه یه‌که‌مین کۆنفه‌رانسی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه که بۆ یارمه‌تی کردن به عێراق به‌رێوه ده‌چێ، له کۆنفه‌رانسی شرم الشێخ دا به‌رنامه‌یه‌کی 5 ساڵه بۆ گه‌شه کردنی ئابووری و دابین کردنی ئاشتی له عێراق دا له نێوان نوێنه‌ری عێراق و ده‌وڵه‌تانی به‌شدار دا واژو کرا بوو. نوێنه‌رانی زیاتر له شه‌ست ده‌وڵاتی به‌شدار له کۆنفه‌رانسی شرم الشێخ دا به‌ڵێنیان دا یارمه‌تی به عێراق بکه‌ن و له هه‌مان کاتدا له سی میلیارد له قه‌رزه‌کانی عێراق خۆش ببن.
کۆنفه‌رانسی ستۆکهۆڵم به سه‌رپه‌ره‌ستی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق و بان کی‌مون به‌رپرسی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌رێوه ده‌چێ و کاروباری یه‌ک ساڵی عێراق له‌م کۆنفه‌رانسه دا پێشکه‌ش ده‌کرێ.
ئێستافان دیمیستورا، دیپلۆماتی سوێدی و نوینه‌ره‌ی تایبه‌تی به‌رپرسی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له کاروباری عیراق دا، ئه‌و کۆنفه‌رانسه‌ی زۆر به گرنگ ناو برد و وتی بریاره‌کانی ئه‌م کۆنفه‌رانسه‌ی به نوقته گۆرانێکی مێژووی عێراق وه‌سف کرد. ئێستافان دیمیستورا وتی ئاڵ‌وگۆڕه‌کانی ئه‌مڕۆ دوو شت دیاری ده‌کا یا ئه‌وه‌یه که عێراقی ئه‌مرۆ به عێراقێکی پڕ له ئاسایش ئه‌منیه‌ت وبه توانا گۆڕانی به‌سه‌ر دا دێت و یا تووشی هه‌رج‌وومه‌رج و گرژی ده‌بێت.
دیاره له‌م کۆنفه‌رانسه نێونه‌ته‌وه‌یه دا که سه‌باره‌ت به کاروباری عێراق پێکهاتووه، نوێنه‌ری ئه‌مریکا و ئێرانیش به‌شدارن، پێکهێنه‌رانی ئه‌و کۆنفه‌رانسه ده‌ڵێن که هه‌م ئه‌مریکا و هه‌م ئێران به دوو وه‌ڤدی زۆره‌وه به‌شداریان له‌م کۆنفه‌رانسه دا کردووه، وه‌ڤدی ئه‌مریکا به سه‌رۆکایه‌تی کاندولیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و وه‌ڤدی ئێرانیش به سه‌رۆکایه‌تی مه‌نوچێهر موته‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌شداریان کردووه و هیچ هه‌واڵێک له پێکه‌وه دانیشتن یا چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر له میانه‌ی ئه‌و کۆنفه‌رانسه دا بۆ گفتۆگۆ کردن، نه‌بیستراوه.سه‌ره‌تای مانگی ڕابردوو ئێران ڕایگه‌یاند که چیدی له سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا دانووستاندن ناکا و گووتی که هۆکاره‌که‌شی ته‌نیا له‌به‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌منیه‌تی‌یه که ئه‌مریکا ده‌ست له کاروباری ئه‌منیه‌تی عێراق وه‌رده‌دات و به دژی خه‌ڵکی عێراق له چه‌ک که‌ڵک وه‌ر ده‌گرێ.












