ڕێژه‌ی ژنان له شۆڕشی 1357 دا و ڕێژه‌ی ژنان له مه‌جلیسی ئێران‌دا ... دیاری نه‌کراو
هه‌واڵنێره‌کانی نێوخۆی ئێران چه‌ند وێنه‌یه‌کیان له ئاخرین ڕۆژه‌کانی مه‌جلیسی حه‌وته‌م بڵاو کردنه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌م وێنه‌یه، هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وێنه‌یه بۆ بڵاو کردنه‌وه، له‌به‌ر حه‌دداد عادڵ نیه که له لایه‌ن به‌شێک له نوێنه‌رانی مه‌جلیس ده‌ور دراوه و له نیوخۆیان گرتووه، به‌ڵکوو بۆ نیشاندانی ڕێژه‌ی به‌شێک له کۆمه‌ڵگای ئێرانه که له مه‌جلیس دا هه‌ن، واته ژنان. ئه‌و گروپه که‌مه‌ی که خۆیان له عه‌با و چارشێوه‌ی ڕه‌شه‌وه پێچاوه، ڕێژه و به‌شی ژنان بوو له مه‌جلیسی حه‌وته‌م دا، دیاره له مه‌جلیسی هه‌شته‌م دا له‌و ڕێژه‌یه‌ش که‌متر بوونه‌وه.
ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاگایان له شۆڕشی ساڵی 1357ی هه‌تاوی ئێران و شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق هه‌یه ده‌زانن ڕۆڵی ژنان و به‌شداری ژنان له‌م دوو قۆناخه دا ئه‌گه‌ر له پیاوان زیاتر نه‌بووبێ، بێ‌شک که‌متر له پیاوانیش نه‌بوون. سێ ده‌یه به سه‌ر شۆرشی گه‌لانی ئێران دا تێده‌په‌ڕی و ئه‌م وێنه‌یه‌ش ده‌بینین، که ڕێژه و به‌شی ژنان چه‌نده بووه، واته له 287 کورسی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ته‌نیا 10 کورسی بۆ ژنان بووه.
له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر بوونیشیان له مه‌جلیس دا تا کۆتایی مه‌جلیسی حه‌وته‌م زۆر به ده‌گمه‌ن بیندراوه و بیستراوه که ئه‌و چه‌ند ژنه‌ی به‌شدار له مه‌جلیس دا ئه‌رکی نوێنه‌رایه‌تی خۆیان به جێ گه‌یاند بێ، چۆن وه‌ک ده‌بینین نوێنه‌رانی پیاو له مه‌جلیس دا ئه‌رکه‌کانی خۆیان به‌ڕێوه نه‌بردوون و ئه‌و به‌ڵێنی و په‌یمانانه‌ی که نوێنه‌ره‌کان له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان دا به خه‌ڵکیان داوه، وه‌ک بڵقی سه‌ر ئاویان لێهاتووه و له راستی دا ته‌نیا وه‌ک مۆره‌یه‌کی شه‌تره‌نج وابوون و ڕئیسی مه‌جلیس و چه‌ند که‌سێکی باڵا ده‌ست له مه‌جلیس دا نووسراوه‌کانی خۆیان وه‌ک دیکته بۆ نوێنه‌ران خوێندۆته‌وه و به ده‌نگی ئا په‌سه‌ند کراوه و زۆر به که‌می ده‌نگی نا له مه‌جلیس دا بیستراوه و ده‌بیسترێ.
کۆمه‌ڵگای ئێران پێویستی به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌یه که بتوانێ ده‌نگی خۆیان بگه‌یێنه مه‌جلیس و پارلمانی ئێران و له‌و شوێنانه کاریگه‌ریان له سه‌ر ده‌رکردنی هه‌ر جۆره بڕیار و قسه‌یه‌کی سه‌ره‌وه دا هه‌بێ نه‌ک ته‌نیا کورسی پڕ کردنه‌وه‌ی مه‌جلیس بێ و به‌س.
ماڵپه‌ری گیاره‌نگ
ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاگایان له شۆڕشی ساڵی 1357ی هه‌تاوی ئێران و شه‌ڕی نێوان ئێران و عێراق هه‌یه ده‌زانن ڕۆڵی ژنان و به‌شداری ژنان له‌م دوو قۆناخه دا ئه‌گه‌ر له پیاوان زیاتر نه‌بووبێ، بێ‌شک که‌متر له پیاوانیش نه‌بوون. سێ ده‌یه به سه‌ر شۆرشی گه‌لانی ئێران دا تێده‌په‌ڕی و ئه‌م وێنه‌یه‌ش ده‌بینین، که ڕێژه و به‌شی ژنان چه‌نده بووه، واته له 287 کورسی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ته‌نیا 10 کورسی بۆ ژنان بووه.له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر بوونیشیان له مه‌جلیس دا تا کۆتایی مه‌جلیسی حه‌وته‌م زۆر به ده‌گمه‌ن بیندراوه و بیستراوه که ئه‌و چه‌ند ژنه‌ی به‌شدار له مه‌جلیس دا ئه‌رکی نوێنه‌رایه‌تی خۆیان به جێ گه‌یاند بێ، چۆن وه‌ک ده‌بینین نوێنه‌رانی پیاو له مه‌جلیس دا ئه‌رکه‌کانی خۆیان به‌ڕێوه نه‌بردوون و ئه‌و به‌ڵێنی و په‌یمانانه‌ی که نوێنه‌ره‌کان له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان دا به خه‌ڵکیان داوه، وه‌ک بڵقی سه‌ر ئاویان لێهاتووه و له راستی دا ته‌نیا وه‌ک مۆره‌یه‌کی شه‌تره‌نج وابوون و ڕئیسی مه‌جلیس و چه‌ند که‌سێکی باڵا ده‌ست له مه‌جلیس دا نووسراوه‌کانی خۆیان وه‌ک دیکته بۆ نوێنه‌ران خوێندۆته‌وه و به ده‌نگی ئا په‌سه‌ند کراوه و زۆر به که‌می ده‌نگی نا له مه‌جلیس دا بیستراوه و ده‌بیسترێ.
کۆمه‌ڵگای ئێران پێویستی به نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌یه که بتوانێ ده‌نگی خۆیان بگه‌یێنه مه‌جلیس و پارلمانی ئێران و له‌و شوێنانه کاریگه‌ریان له سه‌ر ده‌رکردنی هه‌ر جۆره بڕیار و قسه‌یه‌کی سه‌ره‌وه دا هه‌بێ نه‌ک ته‌نیا کورسی پڕ کردنه‌وه‌ی مه‌جلیس بێ و به‌س.
ماڵپه‌ری گیاره‌نگ
وێنه‌کان له ماڵپه‌ری پیک‌نێت وه‌رگیراون












