ئاژانس‌و تاوانی هاوكاری نه‌كردن ... دیاری نه‌کراو
روانینی كریستیه‌ن ساینس له دووره دیمه‌نی گه‌مارۆی زیاتر دژی ئێراننله راپۆرتی نویێ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوكی‌دا هاتووه كه ئێران له سه‌ر پیتاندنی ئۆران‌یۆم به‌رده‌وامه،
و هه‌ر بۆیه لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ گه‌یشتن به چه‌كی ناوكی نیگه‌رانییه‌كی زۆری پێك هێناوه.
له‌وانه‌یه ئه‌و راپۆرته گرینگه كه رۆژی دووشه‌مۆ پێشكه‌ش‌و خرایه به‌ر ده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان. ببێته ده‌سمایه‌یه‌ك بۆ وڵاته یه‌كگرتووه‌كان‌و وڵاتانی دیكه‌ی رۆژئاوایی به مه‌به‌ستی سه‌پاندانی گه‌مارۆی نوێ دژی ئێران. كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ده‌ڵێن كه هاوكاریی ئاژانسیان كردووه‌و، ئه‌وان له سه‌ر پیتاندنی ئۆران‌یۆم بۆ به‌رهه‌م هێنانی وزه‌ی زیاتر به‌رده‌وام ده‌بن‌و ئامانجی ئه‌وان، ئامانجی نیزامی نیه.
حه‌وتووی رابردوو "كۆندولیزا ڕایس" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتبووی كه: ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه بانكه ئێرانیه‌كان رووبورووی به‌ربه‌ستگه‌لێكی زیاتر ببنه‌وه. هه‌روه‌ها بۆ زیاتر زه‌خت خستنه سه‌ر ئه‌و وڵاته‌و له پێناو ڕاگرتنی پڕۆژه‌ی ناوكی رووبه‌روووی گه‌مارۆی بازرگانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بن. به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌سۆشیتێدپرێس، رایس گوتی كه ئابووری ئێران له باروودۆخی ئێستادا به‌هۆی راگرتنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه رووبه‌رووی گرفت بۆته‌وه. ئه‌و هه‌روه‌ها له سه‌ر زۆرگردنی ئه‌م چه‌شنه فشار‌و زه‌ختانه بۆ سه‌ر ئێران ـ هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئێران هاوكاری پشكێنه‌رانی ناوكی نه‌كا ـ پێداگری كرد. ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان مانگی مارس، خوولی سێهه‌می گه‌مارۆ ئابووریه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران په‌سند كرد. وڵاتانی ئه‌ورووپایی به‌ته‌مای راگرتنی پیتاندنی یۆرانیوم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، كه قۆناغێكی گرینگه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی توانایی به‌رهه‌م هێنانی چه‌كی ناوكی، ریزه پێشنیارێكیان خسته به‌رده‌م ئه‌و وڵاته‌وه. ئه‌و پێشنیارانه دابین كردنی ئۆرانیۆمی پیتێندراو بۆ به‌كارهێنانی له ناوه‌نده ناوكیه‌كانیش ده‌گرێته‌وه.
خاویر سۆلانا به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌ورووپا رۆژی دووشه‌مۆ هه‌واڵی پێشنیارێكی نوێی به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی‌دا. به‌ڵام به‌پێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ باس له ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و پێشنیاره نه‌كراوه.
"نێویۆرك تایمز" نووسی كه له راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوكی له زمانێكی زۆر روون‌و ئاشكرا بۆ باس له سه‌ر هاوكاری نه‌كردنی ئێران له بواری پرسه گرینگه‌كان كه‌ڵك وه‌رگیراوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئاژانس رایگه‌یاندوه كه پێویستی به كاتی زیاتر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كجاره‌كی خۆی له سه‌ر چالاكیه ناوكیه‌كانی ئێران هه‌یه. ئه‌و راپۆرته ئاماژه به 18 به‌ڵگه‌نامه كردوه كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به به‌ڵگه‌ی ساخته ناوبراوه‌و ره‌ت كراوه‌ته‌وه ئه‌و به‌ڵگانه باس له هه‌وڵه‌كانی ئێرانی بۆ په‌ره‌پێدانی زانستی تكنیكی دروست كردنی مووشه‌ك ده‌كه‌ن. رێَكخراوه هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا له دیسامبری رابردوودا به‌و ئاكامه گه‌یشتبوون كه ئێران به‌هۆی گوشاره نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه، له ساڵی 2003 به‌دواوه هه‌وڵه‌كانی پێوه‌ندیدار به ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌كی ناوكی راگرتووه، به‌ڵام له سه‌ر ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه له لایه‌ن ئێرانه‌وه بێ‌ئاگایی نواند.به‌پێی راپۆرتی "ئاسیا تایمز" ئێران سه‌ره‌تای ئه‌و مانگه هێندێك به‌ڵگه‌نامه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌و ئه‌ڵمانیا كردوه كه شێوازه‌كانی رووبه‌رووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ گرژییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێ. له‌كاتێك دا كه ده‌وڵه‌تی بووش، هه‌ڵوێستێكی ساردی سه‌باره‌ت به "ریزه پێشنیاری ئێران بۆ دانیشتن‌و دیالۆگی بونیادنه‌ر" نواندوه، ئێران هێندێك پێشنیاری ده‌ركردوه كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا دیپلۆماتیكه‌كانه‌و داوای له هێزه ناوكیه‌كانی ئێستای جیهان كردوه كه به‌ستێنی ده‌ستڕاگه‌یشتن به زانستی ناوكی بۆ وڵاتانی دیكه له‌بار بكه‌ن. یه‌كێك له پێشنیاره‌كانی ئێران دانانی دامه‌زراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی پیتاندنی یورانیۆم له خاكی ئێران دایه. ئاسیا تایمز پێی وایه كه رێگه‌دان به ئێران بۆ هاتنه نێو دیالۆگه ئه‌منیه‌تیه ناوچه‌ییه‌كان ده‌توانێ ببێته هۆی رێككه‌وتنێك، بۆ ده‌ست كێشانه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له سه‌ره‌رۆییه ناوكییه‌كانی. رۆژنامه‌ی "ده‌یلی تێلێگراف" به گێڕانه‌وه له راپۆرتێكی نوێێ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و ستراتژیكی بریتانیا ده‌ڵێ: سه‌ره‌رۆییه ناوكییه‌كانی ئێران بۆته هۆی وه‌ڕێكه‌وتنی كێبه‌ركێی ته‌سلیحاتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا‌و ئه‌و ناوه‌نده حه‌وتووی پێشوو گوتی كه دراوسێیه‌كانی ئێران خه‌ریكی كار كردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ی ناوكی له شێوازی ئاشتی خوازانه‌كه‌ی دان، كه ئه‌گه‌ر ئێران له گه‌یشتن به چه‌كی ناوكی نزیك بێته‌وه، ئه‌وكات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌وانیش كار بۆ دروست كردنی بۆمبی ناوكی بكه‌ن. له‌ساڵی 2006 وه تا به ئێستا 13 وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسیان له وه‌ڕێخستنی پلانی نوێ‌و یا سه‌رله‌نوێی داڕشتنی پلان بۆ به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با له وزه‌ی ناوكی كردوه؛ شتێك كه له راستی دا هه‌ڵوێستێكه له به‌رامبه‌ر بڕیاری ئێران بۆ درێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم.
"جان چیپمه‌ن" سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ناوه‌نده ده‌ڵێ: پرۆژه‌ی ناوكی ئێران به ئاسانی ده‌توانێ ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ كێبركێی ته‌سلیحاتی له ناوچه‌دا كه ده‌بێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه.
ئێستاكه ئه‌و بارودۆخه بۆته هۆی هه‌ڵكشانی ئۆگری ناوچه‌یی به وزه‌ی ناوكی. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره ده‌خوڵقێ كه چۆن ده‌كرێ ئه‌و ئۆگریه ته‌نیا به پرۆژه‌ی ناوكی ئاشتی خوازانه‌وه ببه‌ستینه‌وه.
سیمۆن مه‌نت لیك
سه‌رچاوه: روز ێ‌نلاین
و. بۆ كوردی: حه‌لیمه ره‌سووڵی .












