كاسبكارێكی دیكه‌ی کورد که‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی به‌کرێگیراوانی رێژیم ... دیاری نه‌کراو
| دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌مه،9ی جۆزه‌ردان كاسبكارێكی مه‌هابادی به ناوی ره‌حیم مام سه‌لیمی که‌وته به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه‌کانی به ناو ئینتیزامیی رێژیم و گیانی له ده‌ست دا. |
كوردستان‌وكورد: به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی ئینتزامی له جاده‌ی بۆكان ــ مهاباد نزیك شارۆچكه‌ی میراوا ته‌قه له ماشینی كاسبكارێك به ناوی ره‌حیم مام سه‌لیمی دانیشتووی شاری مه‌هاباد ده‌كه‌ن‌و له ئاكام دا ناوبراو گیانی له ده‌ست دا.
پێویسته بگوترێ ناوبراو که به شێوه‌یه‌کی ئاسایی ده‌یویست به‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شوێنی ژیانی ئاسایی خۆی، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی به‌ناو ئینتیزامیی رێژیمه‌وه ته‌قه‌ی لێ ده‌کرێ و له ئاکام دا گیانی له ده‌ست ده‌دا.












