دوو سه‌ركرده‌ی گرووپه تیرۆریستیه‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق ده‌سبه‌سه‌ر كران ... دیاری نه‌کراو
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌نراوێك دا بڵاویان كردۆته‌وه كه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی عێراق دوو سه‌ر كرده‌ی دوو گرووپی تیرۆریستی شێعه‌یان له عێراق ده‌سبه‌سه‌ر كردووه كه كار بۆ ئێران ده‌كه‌ن. |
كوردستان‌و كورد: هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق له راگه‌یه‌نراوێك دا بڵاویان كردۆته‌وه كه هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی عێراق رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو له گه‌ره‌كی "شۆعله‌ی" به‌غدا كه‌سێكیان ده‌سبه‌سه‌ر كردوه كه سه‌ركردایه‌تی گرووپێكی 300 كه‌سی شێعه ده‌كات كه تا ئێستا چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له چه‌شنی كووشتن‌و رفاندنیان به‌ڕێوه بردووه. ئه‌و سه‌ركرده‌یه كه‌ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی ناو خۆی عێراق بووه.
به پێی هه‌واڵده‌ری ئاژانسی هه‌واڵده‌ری په‌یامنێر سوپاری ئه‌مریكا له راگه‌یه‌نراوێكی دیكه‌دا رۆژی سێ شه‌مه ئاشكرای كردوه كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمان كه‌سێكیان له " سوێره" ده‌ستگیر كردووه كه گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ رێبه‌ری گرووپێكی تیرۆریستی شێعه بێ‌و چه‌ند جارێكیش ئه‌م گرووپه ئه‌ندامانی خۆی بۆ راهێنانی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی ئێران كردووه.
شایانی باسه سوپای ئه‌مریكا ده‌سته‌واژه‌ی "گرووپه تایبه‌ته‌كان"بۆ ئه‌و گرووپه شێعانه به كاردێنێت كه له‌لایه‌ن سوپای قودسی ئێرانه‌وه پشتیوانیان لێ ده‌كرێ.












