ئێران پشتیوانی له چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانی سودان ده‌كا ... دیاری نه‌کراو
كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی گۆڕینی سیسته‌می حكوومه‌تی سودان له رێگای یارمه‌تی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی یه‌وه پشتیوانی له چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانی سودان دهكاتكوردستانو كورد: كۆماری ئیسلامی به مه‌به‌ستی گۆڕینی رێژیمی سودان‌و هاتنه سه‌ركاری خه‌لیل ئیبراهیم سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانی ئه‌و وڵاته له رێگای یارمه‌تی چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی‌یه‌وه پشتیوانی له‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌كا.
بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانی سودان كه خوازیاری گۆڕینی رێژیمی سودان‌و هاتنه سه‌ركاری خه‌لیل ئیبراهیم وه‌كوو سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته‌یه، له‌م دوایانه‌دا چه‌ندین هێرشی چه‌كدارانه‌یان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته‌و ده‌وترێ كه ئێران پشتیوانیان لێ ده‌كات.
به پێی راپۆرتێك كه رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی زمانی میسری "الجمهوریه" بڵاوی كردۆته‌وه كه ئه‌و چه‌كدارانه چه‌كی دروست كراوی ئێرانیان پێ‌یه‌و له چه‌ند جێ‌دا كه به‌رامبه‌ر هێزه ده‌وڵه‌تیه‌كان دا شكستیان خواردوه چه‌ك‌و ته‌قه‌مه‌نی ئێرانی‌یان لێ گیراوه. رۆژنامه‌ی جمهوریه بڵاوی كردۆته‌وه كه ئێران رۆژبه‌رۆژ رۆڵی تێكده‌رانه‌ی له ناوچه‌دا زیاتر ده‌بێ‌و له دوایین هێرشی چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانی بۆ سه‌ر خارتوومی پێته‌ختی سودان ئێران له پشتی ئه‌و هێرشه بووه.
ئێران رۆژبه‌رۆژ رۆڵی تێكده‌رانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا په‌ره ده‌ستێنێ
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوێنێ یه‌كێك له به‌رپرسانی ئه‌منیه‌تی ئیسرائیل به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری ئاسۆشیتێدپرێسی راگه‌یاندوه كه ئه‌و ئاماده‌یه كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌و دۆكیۆمێنت بخاته به‌ر ده‌ستی ئاسۆشێتیدپرێس كه ده‌یسه‌ڵمێنێ ئێران راسته‌وخۆ له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل دایه.
ئه‌و به‌ر پرسه ئه‌منیه‌تییه‌ی ئیسرائیل رایگه‌یاند كه له‌م دوایانه‌دا كۆمه‌ڵێك چه‌ك‌و مووشه‌كی درووستكراوی ئێرانمان له كه‌ره‌تی غه‌زه ده‌ست كه‌وتوه. هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه كه ناوی خۆی ئاشكرانه‌كردووه رایگه‌یاندووه كه ئێران ئه‌م مووشه‌كانه به هاوكاریی‌و له رێگای سووریاوه ده‌گه‌یه‌نێته ده‌ستی گرووپه‌كانی حه‌ماس‌و حیزبووڵڵا.












