سێ هه‌واڵی كورت ... دیاری نه‌کراو
دایكی یاسر گوڵی به 8 مانگ زیندان مه‌حكووم كرا
هێزه‌كانی ئینتزامی دزی له ماڵی چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن
كوژرانی كاسبكارێكی بانه‌یی له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی سه‌ر سنووره‌وه
دایكی یاسر گوڵی به 8 مانگ زیندان مه‌حكووم كرا
كوردستان‌و كورد: فاتمه گوفتاری دایكی چالاكی خوێندگاری كورد یاسر گوڵی دوێنێ چوارشه‌مه، 8ی جۆزه‌ردان له‌لایه‌ن دادگایه‌ك له سنه به 8مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. تاوانی فاتمه گوفتاری ته‌نیا ئه‌وه بووه كه له ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا زۆر به‌دواداچوونی دۆسیه‌ی یاسری كردوه‌و ناڕه‌زایه‌تی به دژی هه‌ڵسووكه‌وتی نائینسانی به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دانیشتنی دادگایی یاسر گوڵی كه بڕیار بوو هه‌ر دوێنێ هاوكات له دادگایی دایكی‌دا به‌رێوه بچێ به هۆی نه‌بوونی كات بۆ رۆژی 24ی جۆزه‌ردان دواخرا.
هێزه‌كانی ئینتزامی دزی له ماڵی چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن
كوردستان‌و كورد: هێزه‌كانی ئینتزامی كۆماری ئیسلامی له سنه به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌كرێگیراوانی خۆجێی رێژیم ماڵی چالاكانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی تاڵان ده‌كه‌ن. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه ده‌ستی هه‌واڵنێرانی "كوردستان‌و كورد" له سنه كه‌وتووه له ماوه‌ی 2 رۆژی رابردوودا له گه‌ره‌كه‌كانی "فه‌ره‌ح"، "سیر‌ووس "و "موباره‌ك ئاوا" هێزه‌كانی ئینتزامی به هاوكاریی به‌كرێگیراوانی خۆجێی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر چه‌ندین ماڵ‌و تاڵانیان ده‌كه‌ن. ئه‌م هێزانه به بیانووی پشكنینی ماڵه‌كان ده‌چنه ژووره‌وه‌و به‌ڵام ئه‌مه له كاتێكدایه هیچ مۆڵه‌تنامه‌یه‌كی دادگایان بۆ پشكنینی ئه‌و ماڵانه پێ نه‌بووه. ده‌وترێ كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی هێزه‌كانی ئینتزامی زیاتر ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی ده‌گرێته‌وه كه گومانی ئه‌وه‌یان لێ ده‌كرێ كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه خه‌ریكی چالاكی مه‌ده‌نی یا سیاسییه.
چالاكێكی مه‌ده‌نی له سنه كه ناوه‌كه‌ی لای "كوردستان‌و كورد" پارێزراوه سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه پێی راگه‌یاندین كه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته نوێیه‌ی هێزه‌كانی ئینتزامی به مه‌به‌ستی گووشار خستنه سه‌ر چالاكانی مه‌ده‌نی‌و سیاسی له‌لایه‌ن كه‌س‌و كار‌و بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ. به واتایه‌كی دیكه له‌مه‌به‌دوا نابێ هیچ چالاكێكی مه‌ده‌نی‌و سیاسی دڵنیایی گیانی‌و ماڵی هه‌بێ
.
كوژرانی كاسبكارێكی بانه‌یی له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی سه‌ر سنووره‌وه
كوردستان‌و كورد: سه‌ر له‌به‌یانی دوێنێ چوارشه‌مه 8ی جۆزه‌ردان له سنووری چۆمان كاسبكارێكی بانه‌ی به ناوی "مه‌هدی" كوڕی شه‌ریف، ته‌مه‌ن 20ساڵه له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی سه‌ر سنووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێ‌و له ئاكام دا گیانی له ده‌ست ده‌دا. تا ئاماده كردنی ئه‌م هه‌واڵه هۆكاری ته‌قه كران له‌م هاووڵاتییه له‌لایه‌ن پاسه‌وانانی سه‌ر سنووره‌وه نه‌زانراوه.












