ڕاکه بابه « تاناکۆرا» هه‌راج کرا ... دیاری نه‌کراو
حه‌سه‌ن پیاوێکی وه‌نێوکه‌وتووی 65 ساڵه‌یه که بۆ کرینی قایشی شه‌لوار و بووکه‌ڵه‌یه‌ک بۆ نه‌وه‌که‌ی و شه‌لوار ها‌تۆته تاناکۆرای مه‌هاباد و ده‌ڵێ: « له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی حه‌فتای هه‌تاوی‌یه‌وه، زۆربه‌ی لیباسه‌کانم له " تاناکۆرا " ده‌کرم، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌م هه‌رزان و خۆراگرن و هه‌م له‌باری جۆراوجۆری ڕه‌نگه‌وه باشن».ئه‌و یه‌کێک له کریاره به‌ناوبانگه‌کانی نێو تاناکۆرای مه‌هاباده و به ده‌نگێکی به‌رز و تووند ده‌ڵێ" « چاکه‌ت‌وشاڵواره‌که‌م ئوسترالیایین و کراسه‌که‌م تایوانی و که‌وشه‌کانم چینی و هه‌موو شته‌کانم ئی ئه‌م بازاره‌ن».
بازاری جل‌وبه‌رگی ده‌ست دووی « مه‌هاباد» یا « تاناکۆرای مه‌هاباد» یه‌کێک له به‌ناوبانگترین بازاره پر فرۆشه‌کان و کۆنترین بازاری فرۆشتنی جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دووی ئێرانه. بازاری تاناکۆرای مه‌هاباد یه‌کێک له‌و بازاره گه‌ورانه‌یه که جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دوو دێنێته ئه‌م ده‌ڤه‌ره و وه‌ک یه‌کێک له بازاره‌کانی تاناکۆرای ئێرانیش چاوی لێده‌کرێ و دێته ئه‌ژمار.
ناوی بازاری تاناکۆرا له زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی « ساڵانی دوور له ماڵه‌وه » یا زنجیره به‌ناوبانگه‌که‌ی « اوشین» ه‌وه وه‌رگیراوه. « اوشین» له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی به ناوی « ریوزو» دووکانێ‌کیان به ناوی « تاناکۆرا» کرده‌وه دوای ماوه‌یه‌ک به هۆی که‌سادی دوکانه‌که‌یان، داری هه‌راجیان له هه‌موو که‌ل‌وپه‌له‌کانی نێو دووکانه‌که‌یان دا.
فرۆشیاره‌کانی بازاری ده‌ستی دووی جل‌وبه‌رگی مه‌هاباد، دوای ڕووداوی ئه‌و فیلمه بۆ ڕاکێشانی ئه‌و که‌سانه‌ی که شتوومه‌ک ده‌کرن تێکرا هاوار ده‌که‌ن « ڕاکه بابه تاناکۆرا هه‌راج کرا » ، « ڕاکه بابه تاناکۆرا هه‌رزان بوو » فرۆشیارانی« تاناکۆرای مه‌هاباد» ده‌ڵێن: دوابه‌دوای ڕووداوی ئه‌و فیلمه هه‌موو ئه‌و دووکان و بازارانه‌ی که جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دوویان ده‌فرۆشت له هه‌موو ئێران دا ناوی خۆیان کرد به تاناکۆرا و ئێستا ئه‌و ناوه که‌وتۆته سه‌ر زمانی گشت لایه‌ک له هه‌موو ئێران دا.
له بازاری « تاناکۆرای مه‌هاباد» دا، هه‌موو جۆره تی‌شێرت، کراسی بێ‌قۆڵ، جلکی وه‌زشی، جانتا، که‌وش و بووکه‌ڵه‌ی ڕه‌نگاوره‌نگ به مودێل و ڕه‌نگی جۆراوجۆر ده‌فرۆشرێن. دووکانداره‌کان ئه‌و که‌ل‌وپه‌لانه‌ی نێو ئه‌و بازاره‌یان وا به ڕێک‌وپێکی ڕازاندۆته‌وه، که دڵی هه‌ر ڕێبوار و کریاری ئه‌م ناوه چ ده‌وڵه‌مه‌ند و چ هه‌ژار بۆ لای خۆی راده‌کێشێ.
بۆ وێنه نرخی تی‌شێرته‌کانی ئه‌و بازاره له نێوان 200 تمه‌ن تا 30 هه‌زار تمه‌نه، به‌شی زۆری تی‌شێرته ئاسایی و ساده‌کانی نێو ئه‌و بازاره له نێوان 200 تمه‌ن تا 8 هه‌زار تمه‌ن نرخیانه، به‌ڵام تی‌شێرته وێنه‌داره‌کان 25 هه‌زار تا 30 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێن.
جیاوازی نرخه‌کانی ئه‌و تی‌شێرتانه ته‌نیا وێنه‌ی سه‌ر کراسه‌کانه و به‌س. وێنه گۆرانی‌بێژه‌کان و هونه‌رپیشه به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌مریکایی وه‌ک « مایکل جا‌کسۆن»، « مادۆنا» و پیاوه جاڵجاڵوکه‌یه‌که و یا « سپایدرمن» که ته‌نیا کاری له له دیوار وه‌سه‌ر که‌وتنه و به‌س، لێره‌ش قیمه‌تی تی‌شێرتی نێو بازاری « تاناکۆرای مه‌هاباد»یشی چه‌ند به‌رابه‌ر بردۆته سه‌ر.
یه‌کێک له دووکانداره‌کان به ناوی مسته‌فا که پیاوێکی ته‌مه‌ن 40 ساڵه‌ی نێو ئه‌و بازاره‌یه ده‌ڵێ: زۆربه‌ی کریاره‌کانی تی‌شێرتی وێنه‌دار « مێر منداڵه پوڵداره‌کانی تارانین» که ڕێگایه‌کی 750 کیلۆمیتری نێوان تاران و مه‌هاباد بۆ کرینی ئه‌و جۆره جلکانه ده‌پێون.
بۆ نموونه قیمه‌تی پێڵاو له بازاری مه‌هاباد دا به دوو شێوه‌یه « کارگه‌ی و مارکدار» (ئه‌سڵ) و کیلۆیی‌یه له نێوان 4 هه‌زار تا 28 هه‌زاره.
هه‌ر جووت پێڵاوی ئه‌سڵ، له نێوان 20 تا 22 هه‌زار تمه‌نه و که‌وشه کیلۆیی‌یه‌کان، که زۆربه‌یان قه‌واره‌ی منداڵانه‌ن له نێوان 3 تا 6 هه‌زار تمه‌ن له لایه‌ن دووکانداره‌کانی نێو شار له « تاناکۆرای مه‌هاباد» ده‌کردرێنه‌وه.
به وته‌ی یه‌کێک له‌و دووکاندارانه‌ی نێو شاری مه‌هاباد، هه‌ر جووتێک پێڵاو که کریار به دڵی خۆی هه‌ڵیبژێرێ، 6 هه‌زار تمه‌ن خێری لێده‌که‌ن و له که‌وشه‌کانی کیلۆیی هه‌زار تمه‌ن خێریان پێ ده‌بڕێ. ڕه‌نگ بێ له‌و جۆره که‌وشانه له تاران به چه‌ند به‌رابه‌ر زیاتریش بفرۆشرێن.
تاناکۆرای کۆن و تاناکۆرای نوێ
« تاناکۆرای مه‌هاباد» له قه‌راخ ترمیناڵی نوێی شار درووست کراوه به دوو به‌شێ کۆن و نوێ دابه‌ش بووه. به‌شی کۆنی ئه‌و بازاره 300 دووکانی هه‌یه، چوارچێوه‌ی ئه‌و دووکانانه به نایلۆن و حه‌سیر و دار و پارچه‌ی کۆن درووست کراون. به‌ڵام به‌شی نوێی « تاناکۆرای مه‌هاباد» 180 دووکان له خۆ ده‌گرێ، دووکانه‌کان به خشته و به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ درووست کراون و له ژوری دووکانه‌کانیش له مودێلی جوانی ویترێنی که‌ڵک وه‌ر گیراوه، ڕێک وه‌ک دووکانه لێباس فرۆشی‌یه‌کانی شاره گه‌وره‌کانی وه‌ک تاران ده‌چن و قیمه‌تی ئه‌و جۆره دووکانانه 16 تا 25 میلیۆن تمه‌نن.
له ساڵی 1385 هه‌تاوی‌یه‌وه شاره‌وانی شاری مه‌هاباد بۆ یه‌کده‌ست کردن و جوان کردن و به مودێرن کردنی ئه‌و بازاره پڕۆژه‌یه‌کی 615 دووکانی به ده‌سته‌وه‌یه که تا ئێستاش کاره‌کانی ته‌واو نه‌بوون، بریار وایه که دوای ته‌واو بوونی دووکانه‌کان تاناکۆرای کۆن بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌م دووکانانه. قیمه‌تی هه‌ر یه‌ک له‌و دووکانه نوێ‌یانه له 13 میلیۆن تمه‌نه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ن و سه‌ره‌تا به خاوه‌ن دووکانه کۆنه‌کان ده‌فرۆشرین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دا که ماوه‌ی 15 ساله ئه‌و بازاره داندراوه، به‌ڵام خه‌ڵک هه‌روا به زه‌وقه‌وه سه‌ردانی ده‌که‌ن، به تایبه‌تی ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی بازاری « تاناکۆرای مه‌هاباد» جمه‌ی له خه‌ڵک دێت و حه‌شیمه‌تێکی زۆر سه‌ردانی ئه‌م بازاره ده‌که‌ن و له به‌ر ده‌رگای « تاناکۆرای مه‌هاباد» زیاتر له 150 ماشێن ڕاده‌وستن، که ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی زه‌وق و مه‌یلی خوازیارانی کرینی جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دوو بۆ ئه‌م بازاره نیشان ده‌دا.
له ئێرانشاره تا مه‌هاباد
پیاوێکی وه‌نێوکه‌وتووی ته‌مه‌ن 65 ساڵه که 30 ساڵ بژیوی خۆی ته‌نیا له ڕێگای قاچاخی شتوومه‌کی وه‌ک چا، مۆز، جگه‌ره و جلکی تاناکۆرا دابین کردووه و یه‌کێک له ناسراوانی ئه‌و بازاره‌یه ده‌ڵێ: « بۆ یه‌که‌مین جار خه‌ڵکی پارێزگای "سیستان و بلوچستان" له ڕێگای سنووری پاکستانه‌وه جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دوویان بۆ ئێرانشار قاچاخ کرد و جل‌وبه‌رگه‌کانی بازاری مه‌هابادیش له‌وێ را دابین ده‌کران.»
ئه‌و ده‌ڵێ: « له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س له هه‌ڤاڵانم به سواری ماشێنی بارهه‌ڵگر ڕێگای ئێرانشارمان ده‌گه‌رته به‌ر. نێزیک به چل ڕۆژ له‌وێ ده‌ما‌یانه‌وه، تا بلووچه‌کان، باره جل‌وبه‌رگه‌کانیان له سنووری پاکستانه‌وه ده‌گه‌یانده ئێرانشار و دوایه‌ش هه‌ر یه‌ک له ئێمه 7 تا 10 ته‌لیسی پلاستیکیمان جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دوو ده‌هێنا بۆ مه‌هاباد و له‌وێ ده‌مان فرۆشت.»
به وته‌ی ئه‌و دووکانداره، دوای چه‌ند مانگ ڕژێمی ئێران سنووری خۆی له‌گه‌ڵ پاکستان داخست و هێنانی جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دووی خاریجی بۆ نێو ئێرانی تا ڕاده‌یه‌ک دژوار کرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌بۆ هۆی ئه‌وه که بازاری ده‌ستی دووی مه‌هاباد « تاناکۆرا » دابخرێت، چۆن فرۆشیارانی جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دوو ڕێگایه‌کی نزیک‌تریان بۆ هێنانی تاناکۆرا بۆ مه‌هاباد دۆزیه‌وه که ئه‌ویش سنووری عێراق بوو.
جل‌وبه‌رگه که‌ڵک لێوه‌رگیراوه‌کان له ڕێگایه‌کی چه‌ند هه‌زار کیلۆمیتری‌یه‌وه و له ڕێگای شاری « مرسین»ی تورکیه و دوایه‌ش له ڕێگای سنووی « ئیبراهیم خه‌لیل» له کوردستانی عێراقه‌وه ده‌گه‌یشتنه مه‌هاباد. ئه‌و جل‌وبه‌رگانه‌ش به دوو ده‌سته دابه‌ش ده‌کران جل‌وبه‌رگی ئاسیایی و جل‌وبه‌رکی ئوروپایی.
جلکی ئاسیایی و ئوروپایی
« قادری » ماوه‌ی 13 ساڵه جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دوو بۆ نێو ئێران دێنێ و ده‌ڵێ: « جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دووی ئاسیایی له وڵاتانی ژاپۆن، مالیزی و کوره‌ی باکووره‌وه ده‌گه‌نه جێ و به که‌ل‌وپه‌لی "سه‌د کیلۆیی" ناسراون و به نرخی 120 تا 130 دولار ده‌گه‌نه ده‌ستی ئێمه و جومله فرۆشه‌کان و زۆرتریش جلکه‌کان، جلکی زستانین. به‌ڵام ئه‌و شتوومه‌کانه‌ی له ئوروپا را دێن، له وڵاتانی ئه‌مریکا و کانادا را قاچاخ ده‌کرێن، جلکه‌کان بۆ هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ ده‌بن و به شتوومه‌کی ئوروپایی ناویان ده‌ر کردوه و به نرخی 30 تا 50 دولار ده‌گاته ده‌ستی ئێمه.»
به وته‌ی « قادری» له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو دا داهاتی چاکی هه‌بووه، ناوبراو له‌مه‌ڕ ده‌ست پێکردن و هێنانی جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دوو بۆ وڵات ده‌ڵێ: « ئه‌وکات که تازه تاناکۆرا بڕه‌وی په‌یدا کرد بوو، به‌شێک له‌و جل‌وبه‌رگانه له ژێر ناوی یارمه‌تی ڕێکخراوه خێرخوازه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه ده‌هێنران. به‌ڵام دوای تێپه‌رینی چه‌ند ساڵ له‌به‌ر قازانجی زۆری که به به‌رهه‌م‌هێنه‌ره خاریجی‌یه‌کان و هه‌روه‌ها به ئه‌و که‌سانه‌ی که جل‌وبه‌رگه‌کانیان ده‌گه‌یانده وڵات ده‌گه‌یشت، ئه‌م کاره خێرخوازی‌یه بوو به ته‌جاره‌ت و بازه‌رگانی و زۆر به شاره‌زایی و به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت خوازیاری درێژه‌دانی ئه‌م کاره بوون.»
جل‌وبه‌رگه ده‌ستی دووه‌کان دوای ئه‌وه گه‌یشتنه شاری مه‌هاباد، له لایه‌ن ساحه‌ب دووکانه‌کانه‌وه لێک جیا ده‌کرێنه‌وه، به‌شێک له جلکه‌کان له به‌ر کۆنی و دڕاوی فڕێ ده‌درێن و به وته‌ی قادری له سه‌ر یه‌ک 30 له سه‌دی ئه‌و جل‌وبه‌رگانه‌ی که ده‌گه‌نه وڵات له‌به‌ر کۆنی و دڕاوی ده‌بێ فڕێ بدرێن.
دوای لێک جیا کردنه‌وه، ئه‌و جلکانه‌ی که هه‌ڵقرچاون، ئوتوو ده‌کرێن، بۆ ئه‌وه‌ی کاتێک له شیشه‌به‌ند و ویترێنی دووکانه‌کانی « تاناکۆرای مه‌هاباد» یان هه‌ڵاوه‌سین، سرنجی کریاران بۆ لای خۆی ڕابکێشێ.
ئوتوو کردنی جل‌وبه‌رگه‌کان بۆ ڕاکێشانی سرنجی خه‌ڵک جێگایه‌کی گرینگی له‌م بازاره‌دا هه‌یه، هه‌ر بۆیه له به‌شێک له بازاری « تاناکۆرای مه‌هاباد» دا چه‌ندین دووکانی ئوتوو کردن هه‌یه. له سه‌ریه‌ک 90 له سه‌دی جل‌وبه‌رگه‌کان پێش ئه‌وه‌ی بکه‌ونه به‌رچاوی خوازیاران و کریاران ئوتوو ده‌کرێن.
«مسته‌فا»، یه‌کێک له دووکانداره‌کانی « تاناکۆرای مه‌هاباد» ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا که به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت خه‌ریکی قه‌د کردنی تی‌شێرته ڕه‌نگاوره‌نگه‌کانی نێو دووکانه‌که‌یه‌تی، سه‌باره‌ت به کریارانی بازاره‌که ده‌ڵێ: « زۆربه‌ی کریاره‌کانی بازاری ئێمه شتوومه‌که‌کان به جومله و به کۆ ده‌کرن، که له شاره‌کانی تاران، ته‌ورێز، سنه، کرمانشان و ورمێ و ته‌نانه‌ت له شاره‌کانی باشووری ئێرانیش را سه‌فه‌ر ده‌که‌ن بۆ ئه‌م ناوچه‌یه.»
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دا ئه‌و شتوومه‌کانه وه‌ک که‌ل‌وپه‌لی قاچاخ سه‌یریان ده‌کرێ، به‌ڵام جل‌وبه‌رگه‌کان دوای فرۆشتنیان له لایه‌ن کریارانه‌وه له ڕێگای جۆراوجۆر به شیوه‌ی تایبه‌ت به خۆیان ڕاده‌گوازرێنه بازاره‌کانی دیکه‌ی ئێران.
«ئه‌نوه‌ر» ی ته‌مه‌نی 33 ساڵ، دوای ئه‌و که به ته‌له‌فوون داوای 500 جووت پێڵاو لێکراوه و ده‌بێ پێڵاوه‌کانیش بگه‌یێنێته ته‌ورێز، له‌و باره‌وه ده‌ڵێ: « ئه‌و شتوومه‌کانه‌ی که به جومله کڕاون به دوو شێوه‌ی قاچاخ ده‌گه‌نه شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران، یا به هۆی ئوتوبووسی نێوان شاره‌کان که کڕێ‌یه‌که‌ی 25 هه‌زار تمه‌نه، یا له ڕێگای ماشینی مودێلی سایپا که کرێ‌یه‌که‌یان له نێوان 80 تا 150 هه‌زار تمه‌نه.»
ئه‌و ده‌ڵێ: « ئه‌و شتوومه‌کانه‌ی که له بازگه‌کانی پشکنین نێوان شاره‌کان ده‌رباز ده‌بن، ده‌بێ به شێوه‌ی فه‌ل و هه‌ڵڕژاو له ماشینه بارهه‌ڵگره‌کان دا له سه‌ر یه‌ک کۆ کرابنه‌وه، ئه‌گینا مه‌ترسی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تی‌یه‌کانه‌وه ده‌کرێ.»
ئه‌نوه‌ر به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س له دۆسته‌کانی خۆی 5 ساڵه ڕۆژانی دووشه‌ممه و پێنج شه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌وتووی‌یه‌ک به ماشێنێک که‌وشه‌وه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی که‌سانی کریار و فرۆشتنی که‌ل‌وپه‌له‌کانی ده‌چێته « سبزه میدان»ی ته‌ورێز.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و پێنج که‌سه تاقه گروپێک نین که له‌و دوو ڕۆژه‌دا ده‌چنه ته‌ورێز، به وته‌ی ئه‌نوه‌ر، نێزیک به سه‌د که‌س ده‌بن که به که‌ل‌وپه‌ل و شتوومه‌کی جۆراوجۆره‌وه به شێوه‌ی چه‌ند که‌سی به ماشێن ئه‌و کاره‌ی خۆیان به‌رێوه ده‌به‌ن.
له کاتێک دا ڕۆژ به‌ره‌و ئاوا بوون ده‌ڕوا و بازاری « تاناکۆرای مه‌هاباد»یش ڕۆژێکی دیکه‌ی خۆی تێپه‌ر کرد، به‌ڵام ماشێنه سایپا ڕه‌نگ شینه‌کان له شوێنه نادیاره‌کانی بازار چاوه‌ڕوانی جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دوو ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ماشینه‌کانی خۆیان دا به شێوه‌یه‌کی جوان و نادیار باریان بکه‌ن و سه‌فه‌ری خۆیان بۆ بازار و دووکانه تاناکۆراکانی دیکه ده‌ست پێبکه‌ن.
27 ـ 05 ـ 2008
ئاماده‌کردنی فارسی: سالار اشعری
بازاری جل‌وبه‌رگی ده‌ست دووی « مه‌هاباد» یا « تاناکۆرای مه‌هاباد» یه‌کێک له به‌ناوبانگترین بازاره پر فرۆشه‌کان و کۆنترین بازاری فرۆشتنی جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دووی ئێرانه. بازاری تاناکۆرای مه‌هاباد یه‌کێک له‌و بازاره گه‌ورانه‌یه که جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دوو دێنێته ئه‌م ده‌ڤه‌ره و وه‌ک یه‌کێک له بازاره‌کانی تاناکۆرای ئێرانیش چاوی لێده‌کرێ و دێته ئه‌ژمار.
ناوی بازاری تاناکۆرا له زنجیره‌ی ته‌له‌فزیۆنی « ساڵانی دوور له ماڵه‌وه » یا زنجیره به‌ناوبانگه‌که‌ی « اوشین» ه‌وه وه‌رگیراوه. « اوشین» له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی به ناوی « ریوزو» دووکانێ‌کیان به ناوی « تاناکۆرا» کرده‌وه دوای ماوه‌یه‌ک به هۆی که‌سادی دوکانه‌که‌یان، داری هه‌راجیان له هه‌موو که‌ل‌وپه‌له‌کانی نێو دووکانه‌که‌یان دا.
فرۆشیاره‌کانی بازاری ده‌ستی دووی جل‌وبه‌رگی مه‌هاباد، دوای ڕووداوی ئه‌و فیلمه بۆ ڕاکێشانی ئه‌و که‌سانه‌ی که شتوومه‌ک ده‌کرن تێکرا هاوار ده‌که‌ن « ڕاکه بابه تاناکۆرا هه‌راج کرا » ، « ڕاکه بابه تاناکۆرا هه‌رزان بوو » فرۆشیارانی« تاناکۆرای مه‌هاباد» ده‌ڵێن: دوابه‌دوای ڕووداوی ئه‌و فیلمه هه‌موو ئه‌و دووکان و بازارانه‌ی که جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دوویان ده‌فرۆشت له هه‌موو ئێران دا ناوی خۆیان کرد به تاناکۆرا و ئێستا ئه‌و ناوه که‌وتۆته سه‌ر زمانی گشت لایه‌ک له هه‌موو ئێران دا.
له بازاری « تاناکۆرای مه‌هاباد» دا، هه‌موو جۆره تی‌شێرت، کراسی بێ‌قۆڵ، جلکی وه‌زشی، جانتا، که‌وش و بووکه‌ڵه‌ی ڕه‌نگاوره‌نگ به مودێل و ڕه‌نگی جۆراوجۆر ده‌فرۆشرێن. دووکانداره‌کان ئه‌و که‌ل‌وپه‌لانه‌ی نێو ئه‌و بازاره‌یان وا به ڕێک‌وپێکی ڕازاندۆته‌وه، که دڵی هه‌ر ڕێبوار و کریاری ئه‌م ناوه چ ده‌وڵه‌مه‌ند و چ هه‌ژار بۆ لای خۆی راده‌کێشێ.
بۆ وێنه نرخی تی‌شێرته‌کانی ئه‌و بازاره له نێوان 200 تمه‌ن تا 30 هه‌زار تمه‌نه، به‌شی زۆری تی‌شێرته ئاسایی و ساده‌کانی نێو ئه‌و بازاره له نێوان 200 تمه‌ن تا 8 هه‌زار تمه‌ن نرخیانه، به‌ڵام تی‌شێرته وێنه‌داره‌کان 25 هه‌زار تا 30 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێن.
جیاوازی نرخه‌کانی ئه‌و تی‌شێرتانه ته‌نیا وێنه‌ی سه‌ر کراسه‌کانه و به‌س. وێنه گۆرانی‌بێژه‌کان و هونه‌رپیشه به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌مریکایی وه‌ک « مایکل جا‌کسۆن»، « مادۆنا» و پیاوه جاڵجاڵوکه‌یه‌که و یا « سپایدرمن» که ته‌نیا کاری له له دیوار وه‌سه‌ر که‌وتنه و به‌س، لێره‌ش قیمه‌تی تی‌شێرتی نێو بازاری « تاناکۆرای مه‌هاباد»یشی چه‌ند به‌رابه‌ر بردۆته سه‌ر.
یه‌کێک له دووکانداره‌کان به ناوی مسته‌فا که پیاوێکی ته‌مه‌ن 40 ساڵه‌ی نێو ئه‌و بازاره‌یه ده‌ڵێ: زۆربه‌ی کریاره‌کانی تی‌شێرتی وێنه‌دار « مێر منداڵه پوڵداره‌کانی تارانین» که ڕێگایه‌کی 750 کیلۆمیتری نێوان تاران و مه‌هاباد بۆ کرینی ئه‌و جۆره جلکانه ده‌پێون.
بۆ نموونه قیمه‌تی پێڵاو له بازاری مه‌هاباد دا به دوو شێوه‌یه « کارگه‌ی و مارکدار» (ئه‌سڵ) و کیلۆیی‌یه له نێوان 4 هه‌زار تا 28 هه‌زاره.هه‌ر جووت پێڵاوی ئه‌سڵ، له نێوان 20 تا 22 هه‌زار تمه‌نه و که‌وشه کیلۆیی‌یه‌کان، که زۆربه‌یان قه‌واره‌ی منداڵانه‌ن له نێوان 3 تا 6 هه‌زار تمه‌ن له لایه‌ن دووکانداره‌کانی نێو شار له « تاناکۆرای مه‌هاباد» ده‌کردرێنه‌وه.
به وته‌ی یه‌کێک له‌و دووکاندارانه‌ی نێو شاری مه‌هاباد، هه‌ر جووتێک پێڵاو که کریار به دڵی خۆی هه‌ڵیبژێرێ، 6 هه‌زار تمه‌ن خێری لێده‌که‌ن و له که‌وشه‌کانی کیلۆیی هه‌زار تمه‌ن خێریان پێ ده‌بڕێ. ڕه‌نگ بێ له‌و جۆره که‌وشانه له تاران به چه‌ند به‌رابه‌ر زیاتریش بفرۆشرێن.
تاناکۆرای کۆن و تاناکۆرای نوێ
« تاناکۆرای مه‌هاباد» له قه‌راخ ترمیناڵی نوێی شار درووست کراوه به دوو به‌شێ کۆن و نوێ دابه‌ش بووه. به‌شی کۆنی ئه‌و بازاره 300 دووکانی هه‌یه، چوارچێوه‌ی ئه‌و دووکانانه به نایلۆن و حه‌سیر و دار و پارچه‌ی کۆن درووست کراون. به‌ڵام به‌شی نوێی « تاناکۆرای مه‌هاباد» 180 دووکان له خۆ ده‌گرێ، دووکانه‌کان به خشته و به‌ردی مه‌ڕمه‌ڕ درووست کراون و له ژوری دووکانه‌کانیش له مودێلی جوانی ویترێنی که‌ڵک وه‌ر گیراوه، ڕێک وه‌ک دووکانه لێباس فرۆشی‌یه‌کانی شاره گه‌وره‌کانی وه‌ک تاران ده‌چن و قیمه‌تی ئه‌و جۆره دووکانانه 16 تا 25 میلیۆن تمه‌نن.
| « بـازاری تـانـاکــۆرا» له وه‌ڵاتـانــی دیـکــه‌ش دا بڕه‌ویان هه‌یه، هه‌ڵبه‌ت نه به ناوی تاناکۆرا، به‌ڵکوو به ناوی ـ Second-hand accessories «که‌ل‌وپه‌لی ده‌ستی دوو». ماڵپه‌ری به ناوبانگی ebay یه‌کێک له‌و سه‌دان ماڵپه‌رانه‌ی سه‌ر تۆڕی ئینترنێته که لیباس و که‌ل‌وپه‌لی ده‌ستی دووی خه‌ڵکانی‌تر بڵاو ده‌کاته‌وه بۆ فرۆشتن. |
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دا که ماوه‌ی 15 ساله ئه‌و بازاره داندراوه، به‌ڵام خه‌ڵک هه‌روا به زه‌وقه‌وه سه‌ردانی ده‌که‌ن، به تایبه‌تی ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی بازاری « تاناکۆرای مه‌هاباد» جمه‌ی له خه‌ڵک دێت و حه‌شیمه‌تێکی زۆر سه‌ردانی ئه‌م بازاره ده‌که‌ن و له به‌ر ده‌رگای « تاناکۆرای مه‌هاباد» زیاتر له 150 ماشێن ڕاده‌وستن، که ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی زه‌وق و مه‌یلی خوازیارانی کرینی جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دوو بۆ ئه‌م بازاره نیشان ده‌دا.
له ئێرانشاره تا مه‌هاباد
پیاوێکی وه‌نێوکه‌وتووی ته‌مه‌ن 65 ساڵه که 30 ساڵ بژیوی خۆی ته‌نیا له ڕێگای قاچاخی شتوومه‌کی وه‌ک چا، مۆز، جگه‌ره و جلکی تاناکۆرا دابین کردووه و یه‌کێک له ناسراوانی ئه‌و بازاره‌یه ده‌ڵێ: « بۆ یه‌که‌مین جار خه‌ڵکی پارێزگای "سیستان و بلوچستان" له ڕێگای سنووری پاکستانه‌وه جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دوویان بۆ ئێرانشار قاچاخ کرد و جل‌وبه‌رگه‌کانی بازاری مه‌هابادیش له‌وێ را دابین ده‌کران.»ئه‌و ده‌ڵێ: « له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س له هه‌ڤاڵانم به سواری ماشێنی بارهه‌ڵگر ڕێگای ئێرانشارمان ده‌گه‌رته به‌ر. نێزیک به چل ڕۆژ له‌وێ ده‌ما‌یانه‌وه، تا بلووچه‌کان، باره جل‌وبه‌رگه‌کانیان له سنووری پاکستانه‌وه ده‌گه‌یانده ئێرانشار و دوایه‌ش هه‌ر یه‌ک له ئێمه 7 تا 10 ته‌لیسی پلاستیکیمان جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دوو ده‌هێنا بۆ مه‌هاباد و له‌وێ ده‌مان فرۆشت.»
به وته‌ی ئه‌و دووکانداره، دوای چه‌ند مانگ ڕژێمی ئێران سنووری خۆی له‌گه‌ڵ پاکستان داخست و هێنانی جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دووی خاریجی بۆ نێو ئێرانی تا ڕاده‌یه‌ک دژوار کرد. به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌بۆ هۆی ئه‌وه که بازاری ده‌ستی دووی مه‌هاباد « تاناکۆرا » دابخرێت، چۆن فرۆشیارانی جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دوو ڕێگایه‌کی نزیک‌تریان بۆ هێنانی تاناکۆرا بۆ مه‌هاباد دۆزیه‌وه که ئه‌ویش سنووری عێراق بوو.
جل‌وبه‌رگه که‌ڵک لێوه‌رگیراوه‌کان له ڕێگایه‌کی چه‌ند هه‌زار کیلۆمیتری‌یه‌وه و له ڕێگای شاری « مرسین»ی تورکیه و دوایه‌ش له ڕێگای سنووی « ئیبراهیم خه‌لیل» له کوردستانی عێراقه‌وه ده‌گه‌یشتنه مه‌هاباد. ئه‌و جل‌وبه‌رگانه‌ش به دوو ده‌سته دابه‌ش ده‌کران جل‌وبه‌رگی ئاسیایی و جل‌وبه‌رکی ئوروپایی.
جلکی ئاسیایی و ئوروپایی
« قادری » ماوه‌ی 13 ساڵه جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دوو بۆ نێو ئێران دێنێ و ده‌ڵێ: « جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دووی ئاسیایی له وڵاتانی ژاپۆن، مالیزی و کوره‌ی باکووره‌وه ده‌گه‌نه جێ و به که‌ل‌وپه‌لی "سه‌د کیلۆیی" ناسراون و به نرخی 120 تا 130 دولار ده‌گه‌نه ده‌ستی ئێمه و جومله فرۆشه‌کان و زۆرتریش جلکه‌کان، جلکی زستانین. به‌ڵام ئه‌و شتوومه‌کانه‌ی له ئوروپا را دێن، له وڵاتانی ئه‌مریکا و کانادا را قاچاخ ده‌کرێن، جلکه‌کان بۆ هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵ ده‌بن و به شتوومه‌کی ئوروپایی ناویان ده‌ر کردوه و به نرخی 30 تا 50 دولار ده‌گاته ده‌ستی ئێمه.»به وته‌ی « قادری» له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو دا داهاتی چاکی هه‌بووه، ناوبراو له‌مه‌ڕ ده‌ست پێکردن و هێنانی جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دوو بۆ وڵات ده‌ڵێ: « ئه‌وکات که تازه تاناکۆرا بڕه‌وی په‌یدا کرد بوو، به‌شێک له‌و جل‌وبه‌رگانه له ژێر ناوی یارمه‌تی ڕێکخراوه خێرخوازه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه ده‌هێنران. به‌ڵام دوای تێپه‌رینی چه‌ند ساڵ له‌به‌ر قازانجی زۆری که به به‌رهه‌م‌هێنه‌ره خاریجی‌یه‌کان و هه‌روه‌ها به ئه‌و که‌سانه‌ی که جل‌وبه‌رگه‌کانیان ده‌گه‌یانده وڵات ده‌گه‌یشت، ئه‌م کاره خێرخوازی‌یه بوو به ته‌جاره‌ت و بازه‌رگانی و زۆر به شاره‌زایی و به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت خوازیاری درێژه‌دانی ئه‌م کاره بوون.»
جل‌وبه‌رگه ده‌ستی دووه‌کان دوای ئه‌وه گه‌یشتنه شاری مه‌هاباد، له لایه‌ن ساحه‌ب دووکانه‌کانه‌وه لێک جیا ده‌کرێنه‌وه، به‌شێک له جلکه‌کان له به‌ر کۆنی و دڕاوی فڕێ ده‌درێن و به وته‌ی قادری له سه‌ر یه‌ک 30 له سه‌دی ئه‌و جل‌وبه‌رگانه‌ی که ده‌گه‌نه وڵات له‌به‌ر کۆنی و دڕاوی ده‌بێ فڕێ بدرێن.
دوای لێک جیا کردنه‌وه، ئه‌و جلکانه‌ی که هه‌ڵقرچاون، ئوتوو ده‌کرێن، بۆ ئه‌وه‌ی کاتێک له شیشه‌به‌ند و ویترێنی دووکانه‌کانی « تاناکۆرای مه‌هاباد» یان هه‌ڵاوه‌سین، سرنجی کریاران بۆ لای خۆی ڕابکێشێ.
ئوتوو کردنی جل‌وبه‌رگه‌کان بۆ ڕاکێشانی سرنجی خه‌ڵک جێگایه‌کی گرینگی له‌م بازاره‌دا هه‌یه، هه‌ر بۆیه له به‌شێک له بازاری « تاناکۆرای مه‌هاباد» دا چه‌ندین دووکانی ئوتوو کردن هه‌یه. له سه‌ریه‌ک 90 له سه‌دی جل‌وبه‌رگه‌کان پێش ئه‌وه‌ی بکه‌ونه به‌رچاوی خوازیاران و کریاران ئوتوو ده‌کرێن.
«مسته‌فا»، یه‌کێک له دووکانداره‌کانی « تاناکۆرای مه‌هاباد» ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یدا که به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت خه‌ریکی قه‌د کردنی تی‌شێرته ڕه‌نگاوره‌نگه‌کانی نێو دووکانه‌که‌یه‌تی، سه‌باره‌ت به کریارانی بازاره‌که ده‌ڵێ: « زۆربه‌ی کریاره‌کانی بازاری ئێمه شتوومه‌که‌کان به جومله و به کۆ ده‌کرن، که له شاره‌کانی تاران، ته‌ورێز، سنه، کرمانشان و ورمێ و ته‌نانه‌ت له شاره‌کانی باشووری ئێرانیش را سه‌فه‌ر ده‌که‌ن بۆ ئه‌م ناوچه‌یه.»
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دا ئه‌و شتوومه‌کانه وه‌ک که‌ل‌وپه‌لی قاچاخ سه‌یریان ده‌کرێ، به‌ڵام جل‌وبه‌رگه‌کان دوای فرۆشتنیان له لایه‌ن کریارانه‌وه له ڕێگای جۆراوجۆر به شیوه‌ی تایبه‌ت به خۆیان ڕاده‌گوازرێنه بازاره‌کانی دیکه‌ی ئێران.
«ئه‌نوه‌ر» ی ته‌مه‌نی 33 ساڵ، دوای ئه‌و که به ته‌له‌فوون داوای 500 جووت پێڵاو لێکراوه و ده‌بێ پێڵاوه‌کانیش بگه‌یێنێته ته‌ورێز، له‌و باره‌وه ده‌ڵێ: « ئه‌و شتوومه‌کانه‌ی که به جومله کڕاون به دوو شێوه‌ی قاچاخ ده‌گه‌نه شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران، یا به هۆی ئوتوبووسی نێوان شاره‌کان که کڕێ‌یه‌که‌ی 25 هه‌زار تمه‌نه، یا له ڕێگای ماشینی مودێلی سایپا که کرێ‌یه‌که‌یان له نێوان 80 تا 150 هه‌زار تمه‌نه.»
ئه‌و ده‌ڵێ: « ئه‌و شتوومه‌کانه‌ی که له بازگه‌کانی پشکنین نێوان شاره‌کان ده‌رباز ده‌بن، ده‌بێ به شێوه‌ی فه‌ل و هه‌ڵڕژاو له ماشینه بارهه‌ڵگره‌کان دا له سه‌ر یه‌ک کۆ کرابنه‌وه، ئه‌گینا مه‌ترسی ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تی‌یه‌کانه‌وه ده‌کرێ.»
ئه‌نوه‌ر به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌س له دۆسته‌کانی خۆی 5 ساڵه ڕۆژانی دووشه‌ممه و پێنج شه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌وتووی‌یه‌ک به ماشێنێک که‌وشه‌وه، بۆ دۆزینه‌وه‌ی که‌سانی کریار و فرۆشتنی که‌ل‌وپه‌له‌کانی ده‌چێته « سبزه میدان»ی ته‌ورێز.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و پێنج که‌سه تاقه گروپێک نین که له‌و دوو ڕۆژه‌دا ده‌چنه ته‌ورێز، به وته‌ی ئه‌نوه‌ر، نێزیک به سه‌د که‌س ده‌بن که به که‌ل‌وپه‌ل و شتوومه‌کی جۆراوجۆره‌وه به شێوه‌ی چه‌ند که‌سی به ماشێن ئه‌و کاره‌ی خۆیان به‌رێوه ده‌به‌ن.
له کاتێک دا ڕۆژ به‌ره‌و ئاوا بوون ده‌ڕوا و بازاری « تاناکۆرای مه‌هاباد»یش ڕۆژێکی دیکه‌ی خۆی تێپه‌ر کرد، به‌ڵام ماشێنه سایپا ڕه‌نگ شینه‌کان له شوێنه نادیاره‌کانی بازار چاوه‌ڕوانی جل‌وبه‌رگی ده‌ستی دوو ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ماشینه‌کانی خۆیان دا به شێوه‌یه‌کی جوان و نادیار باریان بکه‌ن و سه‌فه‌ری خۆیان بۆ بازار و دووکانه تاناکۆراکانی دیکه ده‌ست پێبکه‌ن.
27 ـ 05 ـ 2008
ئاماده‌کردنی فارسی: سالار اشعری
سه‌رچاوه: مجله زیگ‌زاگ
وه‌رگێرانی حه‌مه‌ڕه‌سووڵ که‌ریمی











